دوای هه‌وڵ و كۆششێكی زۆر و هه‌زاران قوربانی له لایه‌ن لاوانه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له سالی 1991 نزیكه‌ی(3000) لاو له وڵاتی ڤاتیكان سه‌ردانی(پاپا) یان كرد و داوایان ڵێ كرد پالپشتیێان بكات بۆ دیاریكردنی ڕۆژێكی تایبه‌ت به‌لاوان له جیهاندا كه له سالی 1998 داواكاریه‌كه پێشكه‌ش به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرا، یازده ساڵ له مه‌وبه‌ر و له‌ڕۆژی 12-8-2000 به‌فه‌رمی بڕیاری ڕۆژی جیهانی لاوان له لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ركرا، بۆیه ئه‌مڕۆژه بوو به سومبولی لاوان و ساڵانه كار و چالاكییه‌كی به‌رفراوان به‌م بۆنه‌یه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه ئێمه له یه‌كێتی ماۆستایانی كوردستان جوانترین پیرۆزبای خۆمان ئاراسته‌ی لاوانی جیهان به‌گشتی و لاوانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین، لاوانی كوردستان له‌م بۆنه‌یه‌دا مافی خۆیانه وه‌كو سه‌رجه‌م لاوانی دونیا ئاهه‌نگی خۆشی‌و شادی‌و به‌خته‌وه‌ری بگێڕن، و به‌جۆره‌ها چالاكی گوزارشت له حه‌زو خولیاكانیان بكه‌ن‌و به‌هره‌كانیان له ده‌یان كه‌رنه‌ڤاڵی جۆراو جۆر نمایش بكه‌ن، چونكه لاوانی ئێمه‌ش هیچ شتێكیان له لاوانی هه‌موو ئه‌و ووڵاتانه كه‌متر نیه كه ئه‌مرۆ به جوانترین شێوه به‌شداری له‌م رۆژه ده‌كه‌ن.
به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه به‌كردار هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی گرفته‌كانی لاوان و گه‌نجان بدات، ئه‌م داوایه‌شمان له كاتێكدایه كه توانای ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم له ئێستادا زۆره‌و له توانایدا هه‌یه ژیانێكی به‌خته‌وه‌روكامه‌رانی بۆ لاوانی كوردستان فه‌راهه‌م بكات.
مەكتەبی سكرتاریەت
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
12\8\2023
Comments