top of page

چالاکی لقی موسڵی یەکێتی مامۆستایان لە بەردەڕەش

ڕۆژی یەکشەممە بەرواری 2023-12-24 بەرێز مامۆستا بەدیع سەرۆکی لقی موسڵی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان بەشداری کرد لە کۆبوونەوەیەکی فراوان بۆ مامۆستایانی قوتابخانەکانی بەردەڕەش.

لەم کۆبوونەوەیە دا ژمارەیەکی زۆر له‌ بەرپرسی حکومی و پەروەردەیی ئامادە بوون كه‌ تیایدا گفتوگۆکرا لەسەر چه‌ند ته‌وه‌رێك له‌وانه‌ ژێرخانی قوتابخانەکان و دابینکردنی کەلوپەل و پێداویستییەکان بۆ قوتابخانه‌كان. هه‌روه‌ها ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی كه‌ رووبه‌رووی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ ده‌بنه‌وه‌ له‌و سنووره‌.

جێگه‌ی باسه‌ له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی دهۆك و به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی به‌رده‌ره‌ش و سه‌رپه‌رشتیاران و به‌رێوه‌به‌رانی قوتابخانه‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایان و میوانان ئاماده‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ ببوون.


0 views0 comments
bottom of page