top of page

کۆنفرانسی"2023 -ICET" بۆ پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان بەرێوەچوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ۱۷ی٥ی۲۰۲۳، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی بەڕێزان ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و عێراق و ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای خانمان و نوێنەری وەزیری پەروەردەی عێراقی فیدراڵ و سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و ژمارەیەک لە سەرۆکی زانکۆکانی کوردستان و عێراق و بریکار و راوێژکار و بەرێوەبەری گشتییەکانی وەزارەت و  پەروەردەکان و  یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی پەروەردە و بەرێوەبەری پەروەردەی  قەزاکان، بەشداری لە  کۆنفرانسی(2023 -ICET) بۆ پەروەردە  و فێرکردن کەلەلایەن قوتابخانەکانی ستیرلینگ لە شاری هەولێر رێکخرابوو، ئەنجامدرا.

شایەنی باسە لەم کۆنفراسەدا ٥ هەزار بەشداربوو له‌ ۷۰ وڵاتی جیاواز خۆیان تۆمار کردووە، کە بەشێوەی ئۆنلاین بەشدار دەبن، هه‌ر له‌م کۆنفراسەدا ٤٦ وتاربێژ و ٤٦ سیمینار بەشێوەی ئۆنلاین بەسێ زمانی جیاواز  پێشکەش دەکەن.

کۆنفرانسەکە تیشک دەخاتە سەر نەوەکانی Z&Alpha لە پرۆسەی پەروەردە دا ، ئەم کۆنفرانسە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەدەوام دەبێت لە ژێر چاودێری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

لەکۆتاییدا لەلایەن وەزیری پەروەردە خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە ئامادەبووان.


bottom of page