شاندێكی مەکتەبی سکرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە سەرۆكایەتی مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان و ئەندامیتی مامۆستا عەتا احمد رەمەزان جێگرسەرۆكی یەكێتی مامۆستایان وخاتوو نەرۆز عەلی رەزا و مامۆستا بەرهەم مستەفا ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەت سەردانی لقی هەلەبجەی یەكێتی مامۆستایانی كوردستانیان كرد.
رۆژی سێشەممە بەرواری ١٠-١٠-٢٠٢٣ لەشاری هەلەبجە كۆبوونەوەیەكی هاوبەش ئەنجامدرا سەبارەت بەكێشەو گرفتی مامۆستایان و رەوشی پەروەردە لەناوچەكە هەروەها باس لە ئامادەسازی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی یەكێتی مامۆستایان كرا، هەروەها گفتوگۆ كرا لەسەر شكاندنی بایكۆت و كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان، جگە لەمەش باس لە رۆڵی مامۆستایانی ئەو دەڤەرە كرا كە بە پێویستی دەزانین مامۆستایان بچنەوە هۆڵەكانی خوێندن و چیتر پرۆسەی خوێندن دوانەكەوێت.
هەر لەمیانەی كۆبوونەوەی شاندی مەكتەبی سكرتاریەت لەگەڵ لقی هەلەبجەی یەكێتی مامۆستایان باس لەو ئامادەكارییانە كرا كە بۆ بەستنی كۆنگرەی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەردەوامە بۆ ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن لەم سنوورە بەرێكوپێكی ئەنجام بدرێت.
Comments