top of page

یەكەمین كۆنفرانسی دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی بەرێوەدەچێتیەكێتی مامۆستایان راپۆرتێك لەوبارەیەوە دەخاتەڕوو

  • Writer: یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
    یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
  • Jun 8, 2024
  • 1 min read

ئەمڕۆ شەممە رێكەوتی ٨-٦-٢٠٢٤ لەهۆڵی شیراتۆن لەشاری هەولێر كۆنفرانسی دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی بەرێوەدەچێت و یەكێتی مامۆستایانی كوردستان راپۆرتێكی لەوبارەیەوە ئامادەكردووە.

راپۆرتەكەی یەكێتی مامۆستایان كۆمەڵێ سەرنج و پێشنیاری گرنگی لەخۆگرتووە وەك لەهاوپێچ لەوێنەكان بڵاوكراوەتەوە، بۆ ئەم مەبەستە مامۆستا (ئەحمەد گەرمیانی) سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەشدارە لەم كۆنفرانسە.

لەمیانەی ئەم كۆنفرانسە چەند تەوەرێك دەخرێتەڕوو لەوانە دڵنیایی جۆری و سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و هەڵسەنگاندن و پسپۆری لە بونیاتنانی تواناكان و سەرپەرشتیكردنی ناوەندەكانی خوێندنی ناحكومی و هەروەها هەماهەنگی و لێكتێگەیشتن لەنێوان بەرنامەی بونیاتنانی تواناكان و ئەنجوومەنی بەرێوەبردنی قوتابخانە.

جێگەی باسە بەر لەئەنجامدانی ئەم كۆنفرانسە رۆژی ٢٦-٥-٢٠٢٤ یەكێتی مامۆستایانی كوردستان هەستا بەئەنجامدانی وۆركشۆپێك سەبارەت بەسیستەمی سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی و دڵنیایی جۆری و بونیاتنانی تواناكان كە كۆمەڵێ سەرنج و پێشنیاری گرنگی لەخۆگرتووەو پێشكەشی كۆنفرانس دەكرێت.



Comments


bottom of page