top of page

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان پشتگیری لە داوای کۆمەڵێک مامۆستا دەکات

یەکێتی مامۆستایان داوای چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایانی دەرچووی تاقیکردنەوەی پلەی سەرپەرشتیاری دەکات ،کە پارساڵ دەستی پێکردو ماوەی ساڵێک بەردەوام بوو .

ئەمرۆ رێکەوتی ٢٠٢٣/٧/٢٥لە پەراوێزی کۆڕبەندی پەروەردەیی لە شاری هەولێر (ی.م.ک) بەمەبەستی گەشتن بە چارەسەر دانیشتنێکی لەگەڵ بەشێک لەومامۆستایانە کە دەرچووی پلەی سەرپەرشتیارین لەگەڵ لێژنەی تاقیکردنەوەکانی سەرپەرشتیاران ڕێکخست مامۆستایانی دەرچووی تاقیکردنەوەی پلەی سەرپەرشتیاری کە نمرەکانیان لەسەروی (٦٠)نمرەیە گفتوگۆ یان لەگەڵ لیژنەکە کرد و داواکاریەکانیان لەلایەن لیژنەکەوە وەرگیرا بەمەبەستی بڕیاردان لەسەر دۆزینەوەی چارەسەرێکی دروست و دانانی زۆرینەیان وەک سەرپەرشتیار ، یەکێتی مامۆستایان هاوکارو پشتگیری ئەو مامۆستایانە دەکات و لەهەوڵی بەردەوامدا دەبێت بۆیان .


bottom of page