پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی قوتابی و خوێندکارە سەرکەوتووەکان دەکەین و ڕۆڵی مامۆستایان بەرز دەنرخێنین.
دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان کە تیایدا ژمارەیەکیان پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمیان بەدەستهێنا کە دواتر لەلایەن وەزارەتی پەروەردە خەڵات دەکرێن.
هەر بەم بۆنەیەوە هیوای سەرکەوتن بۆ ئەو قوتابی و خوێندکارانەش دەخوازین کە لە خولی یەکەم دەرنەچوون، دەخوازین لەخولی داهاتوو ئەنجامی باش بەدەستبهێنن.
هەروەها لێرەوە پیرۆزبایی و سوپاسی تایبەت ئاڕاستەی مامۆستایانی خۆشەویست دەکەین کە ڕۆلێکی بەرچاویان بینی لەسەرخستنی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ، ڕۆڵی مامۆستایان لەو پێناوەدا هەمیشە بەرز دەنرخێنین.
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
مەکتەبی سکرتاریەت
20_7_2024
Comments