top of page

16ی ئادار یادێك بۆ هه‌له‌بجه‌

ساڵانه‌ له‌ رۆژی 16ی ئاداردا، یادی رۆژێكی ماته‌م ده‌گێڕین ئه‌ویش كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی شاری هه‌له‌بجه‌یه‌، له‌م یاده‌ سه‌ری رێزو نه‌وازش بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان داده‌نوێنین و ده‌خوازین ئه‌م یاده‌ ببێته‌‌ یادێك بۆ ئاوه‌دانی ئه‌و شاره‌.

ئه‌مڕۆ 36 ساڵ تێپه‌ر ده‌بێت به‌سه‌ر كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی شاری هه‌له‌بجه‌ لەلایەن ڕژێمى بەعسەوە، هه‌له‌بجه ئێستا‌ بووه‌ته‌ ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك و سیمبولی خۆراگری و مانه‌وه‌ی گه‌لی كورد دژ به‌ چه‌وسانه‌وه‌ و زوڵم و سته‌م، بۆیه‌ گرنگترین كارێك شایسته‌ی هه‌له‌بجه‌ بێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م شاره ‌زیاتر ئاوه‌دان بكرێته‌وه و خزمه‌تی زیاتری هاوڵاتییانی بكرێت.

لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر هه‌وڵه‌كان ده‌كه‌ین بۆ خزمه‌تی هاوڵاتییانی پارێزگای هه‌له‌بجه‌ و به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی گرنگ و ستراتیری، به‌تایبه‌ت ئێستاكه‌ ئه‌م پارێزگایه‌ له‌چاوه‌ڕوانیدایه‌ بۆ هه‌نگاوی كۆتایی به‌ پارێزگابوونی،‌ هیوادارین ئه‌مساڵ له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و هه‌له‌بجه‌ بكرێته‌ پارێزگا و بوودجه‌ی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان بكرێت.

یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان

مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت

16-3-2024



Yorumlar


bottom of page