top of page

"30% داشكان بۆ مامۆستایان ده‌كرێت" لقی هه‌ولێری یه‌كێتی مامۆستایان گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ تاقیگه‌ی میدلاین واژووده‌كات

رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 6-2-2024، لقی هه‌ولێری یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ تاقیگه‌ی میدلاین-ی پزیشكی واژوو كرد، به‌مه‌به‌ستی داشكان به‌رێژه‌ی له‌ 30% بۆ ته‌واوی مامۆستایان له‌ته‌واوی به‌شه‌كانی تاقیگه‌ی میدلاین.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌، ته‌واوی مامۆستایانی په‌روه‌رده‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن سوود له‌و داشكانه‌ ببینن، ئه‌وانه‌ی كه‌ ناسنامه‌ی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانیان هه‌یه‌ ده‌توانن به‌داشكانی 30% سوودمه‌ند بن له‌م ناوه‌نده‌ پزیشكییه‌.

سه‌باره‌ت به‌ناونیشانی ئه‌م تاقیگه‌یه‌، كه‌وتۆته‌ شاری هه‌ولێر، له‌سه‌ره‌تای شه‌قامی پزیشكان، به‌رامبه‌ر فلكه‌ی شێخ مه‌حموود، یاخود ده‌توانن له‌رێگه‌ی مۆبایلی ژماره‌ (07509232662) په‌یوه‌ندییان پێوه‌بكه‌ن و زانیاری زیاتر وه‌ربگرن.

بە هیوای تەندروستییەكی باش بۆ هەموو لایەك.


0 views0 comments
bottom of page