ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی (19-2-2024) له‌هۆڵی شه‌هید مامۆستا حه‌سیب له مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، كۆری ناساندنی كتێبی (په‌روه‌رده‌ی ژینكه‌و ده‌رووندروستی تاك) به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له په‌روه‌رده‌كاران به‌رێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تادا مامۆستا (ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی) سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان وێرای به‌خێرهاتنی میوانه‌كان تیشكی خسته سه‌ر گرنگی ئه‌م كتێبه كه په‌یوه‌سته به بواری په‌روه‌رده و فێركردن. دواتر مامۆستا (ئاری ئاغۆك) خاوه‌نی بیرۆكه‌و ئاماده‌كاری ئه‌م كتێبه، باسی له‌چۆنیه‌تی به‌چاپ گه‌یاندنی ئه‌م كتێبه كرد كه بریتییه له گفتوگۆیه‌كی كراوه له‌گه‌ڵ ده‌روونناس (یوسف عوسمان حه‌مه‌د). ئینجا ده‌روونناس (یوسف عوسمان) تیشكی خسته‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ئه‌م به‌رهه‌مه‌و به‌شێوه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بووان شیكرده‌وه‌و له‌هه‌مانكاتدا كۆمه‌ڵێ پێشنیار و سه‌رنجی خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد كه پێویسته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌تایبه‌ت هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا به گرنگییه‌وه بڕواننه سه‌ر په‌روه‌رده‌ی ژینگه چونكه بابه‌تێكه په‌یوه‌سته به ده‌رووندروستی هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگاوه.
دواتر ئاماده‌بووانی كۆڕه‌كه بهگروتینێكی زۆره‌وه به‌شداربوون له‌خستنه‌رووی سه‌رنج و پرسیاره‌كانیان، له‌هه‌مانكاتدا به‌شێك له‌سه‌رنج و پرسیاره‌كان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌ییه‌وه كه ئاماده‌ی كۆڕه‌كه بوون وه‌ڵام درایه‌وه.
له‌كۆتاییدا دانه‌یه‌ك له كتێبی (په‌روه‌رده‌ی ژینگه‌و ده‌رووندروستی تاك) پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرا.
Comments