top of page
بۆچی ڕاهێنان بۆ مامۆستایان زۆر پێویستە؟
ڕاهێنان بۆ مامۆستایان پرۆسەیەکی بنەڕەتی و گرنگە، چونکە ڕۆڵی مامۆستا لە گۆڕانکاری و پێشکەوتنی کۆمەڵگادا یەکلاکەرەوەیە. ئەم پرۆسە بەردەوامە زانیاری و لێهاتووییەکانی مامۆستا نوێ دەکاتەوە و ئامادەی دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددیاتە نوێیەکانی پەروەردە. هەندێک لە گرنگترین سوودەکانی ڕاهێنانی مامۆستایان، کە جەختی لەسەر کراوەتەوە، بریتین لە: ١. نوێکردنەوەی زانیاری و بەدەستهێنانی شارەزایی نوێ: جیهانی زانیاری و زانست بە خێرایی لە گۆڕاندایە. ڕاهێنان دەرفەت بۆ مامۆستا دەڕەخسێنێت کە لەگ

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
5 days ago


«پەروەردەی ئەرێنی و ژیریی دەستکرد: هاوسەنگییەکی نوێ لە جیهانی فێربووندا»
لە سەردەمی خێرا گەشەکردنی تەکنەلۆجیادا، کەرتی پەروەردە ڕووبەڕووی وەرچەرخانێکی گەورە بووەتەوە. ئاوێتەکردنی فەلسەفەی پەروەردەی ئەرێنی (Positive Education) لەگەڵ ئامرازەکانی ژیریی دەستکرد (AI)، دەرفەتێکی زێڕین دەڕەخسێنێت بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی فێرکاری کە تێیدا لایەنی ئاکاری، دەرونی و زانستیی قوتابی بەیەکەوە گەشە بکەن. ١. پەروەردەی ئەرێنی: بنەمای گەشەی دەروونی و جەستەیی پەروەردەی ئەرێنی تەنها جەختکردنەوە نییە لەسەر بەدەستهێنانی نمرەی بەرز، بەڵکو گرنگی بە بنیاتنانی کەسایەتی، بەه

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
Aug 21


لە جیهانێکی بێ ڕاستیدا، ڕوو لە کوێ دەکەین؟
داهاتووی کار لە پەروەردەدا زیرەکی دەستکرد لە پەروەردەدا لە ماوەی ئەم دواییانەدا، لەگەڵ ئەوەی دەبینین زیرەکی دەستکرد بە خێرایی بەسەر جیهاندا زاڵ دەبێت، بابەتەکانی فاکت، ڕاستی و دانایی بوونەتە جێگەی نیگەرانیی من. دەترسم لە کاتێکدا کە بە پەلە بەرەو داهاتوویەک دەچین کە تێیدا ئەلگۆریتمەکان «فاکت»مان پێشکەش دەکەن، کە ڕەنگە ڕاست بن یان ڕاست نەبن، توانای خۆمان بۆ ناسینەوە و جیاکردنەوەی ڕاستی لەدەست بدەین. لە ڕابردوودا دەتوانرا بە متمانەوە بگەڕێینەوە بۆ ئەدەبیاتی ئەکادیمی و بەرهەمە بڵ

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
Aug 14


مامۆستای سەردەم لە گواستنەوەی زانیاری بۆ دروستكەری داهاتوو
(جۆن دیوی) فەیلەسوف و زانای پەروەردەیی ئەمریكی دەڵێ"ئەگەر ئەمڕۆ بەو شێوازە فێری منداڵان بكەین. كە دوێنێ فێركراوین، ئەوا داهاتوویان لێ دەدزین". بێگومان پەروەردە و فێركردن بەردەوام لە گۆڕانكاریدان و مامۆستا بڕبڕەی پشتی ئەو پڕۆسەیەیە، لە سەردەمی خێرا و پڕ لە زانیاری ئەمڕۆدا ڕۆڵی تەقلیدی و لاساییكەرەوەی مامۆستا وەك تاكە سەرچاوەی زانیاری كۆتایی پێهاتووە. مامۆستای سەركەوتووی ئەمڕۆ تەنیا زانیاری ناگوازێتەوە، بەڵكو ژینگەی فێربوون بەرێوەدەبات. ڕێنیشاندەرە، هاوسەنگی لە نێوان میتۆدی نو

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
Aug 1


ئەنوەر مایی (١٩١٣–١٩٦٣): قەڵەم و تفەنگ لە پێناوی کوردستان
لە مێژووی گەلاندا، کەسایەتییەکانێک هەن کە شوێنپەنجەیان تەنها لە یەک بواردا نامێنێت، بەڵکو هزر، قەڵەم و خەبات لە یەک کۆدەکەنەوە و دەبنە پردێک لەنێوان کەلتوور، سیاسەت و تێکۆشانی نەتەوەیی. لە نێو ئەو کەسایەتییە دەگمەنانەدا، ناوی ئەنوەر مایی وەک یەکێک لە پێشەنگە هەرە دیارەکانی ڕۆژنامەوانی و ئەدەبی نیشتمانیی کوردی دەدرەوشێتەوە. ئەو لە یەکەم ڕووناکبیرانی کورد بوو کە قەڵەمی خۆی کردە چەکی بەرگری لە مافەکانی گەلەکەی، پێش ئەوەی چەک بگرێتە دەست و لە ڕیزەکانی شۆڕشی ئەیلوولدا بەشداری بکات

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
Jul 25


چۆن کاتی بەتاڵی منداڵان لە شەونخوونی شاشەکان بپارێزین؟
وەرزی پشووی هاوینە لای منداڵان و مێردمنداڵان وەک وێستگەیەکی ئازادی و ڕزگاربوونە لە ئەرکەکانی قوتابخانە، بەڵام کاتێک ئەم پشووە درێژخایەنە بێ بەرنامە و پلان بەڕێ دەکرێت، کاتی بەتاڵ دەبێتە بارگرانی و کێشەی گەورە دروست دەکات. لەم سەردەمەدا، نەبوونی خشتەیەکی ڕێکخراو وادەکات شەونخوونی و ئاڵودەبوون بە شاشەکان بگاتە لوتکە، ئەمەش زیانێکی ڕاستەوخۆ بە سیستەمی خەو و کاتژمێری بایۆلۆژی مێشکی منداڵ دەگەیەنێت و لە جیهانی ڕاستەقینە دایاندەبڕێت، زانایان و پیاوانی ژیریش هەمیشە جەختیان لەسەر بەه

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
Jul 9


کەرتی پەروەردە: لە نێوان گرنگیی نەتەوەیی و واقیعی پڕ لە قەیراندا
بایەخی کەرتی پەروەردە تەنها لە پرۆسەی فێربووندا کورت نابێتەوە، بەڵکو وەک شادەماری پێشکەوتنی هەر نەتەوەیەک و ئامرازێک بۆ دروستکردنی ئیرادە و هۆشیاریی نەتەوەیی سەیر دەکرێت. هەر وڵاتێک بیەوێت پێش بکەوێت، دەبێت لە ڕێگەی پەروەردەیەکی تەندروستەوە وەبەرهێنان لە مرۆڤدا بکات. بەڵام لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان، ئەم کەرتە ڕووبەڕووی زنجیرەیەک قەیرانی قورس بووەوە کە وای کرد مامۆستایان و قوتابیان ببنە گەورەترین توێژی زەرەرمەند. قەیرانی دارایی، نەبوونی مووچە و پاشەکەوتکردن

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
May 6
پەروەردەی سەردەمیانە، کۆمەڵگا بەرەوکوێ دەبات؟
لە هەموو جیهان گۆڕانکاری گەورە ڕوویداوە و ڕوودەدات لە گشت بوارەکان، هەرێمی کوردستانیش بێ بەش نییە لەم گۆڕانکاریانە و کاریگەریان لەسەر کۆمەڵگا و نەوەی داهاتوو و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان و حکومڕانی. کۆمەڵگای کوردی بە قۆناغەکانی گەشەکردنی سروشتی تێپەڕنەبووە، بەڵکو ئەم بەرەوپێشچوونە گەورەنەی ڕوویانداوە لە بواری تەکنەلۆجیا و زانستەکان، وایکرد کۆمەڵگای کوردی ڕووبەڕووی کێشەی زۆر بێتەوە، بەتایبەتتر لە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان و دروستکردنی خێزان و شێوازی پەروەردەکردنی منداڵ. ئەو کۆمەڵ

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
May 1


کاریگەریی پشووە درێژخایەنەکان لەسەر مێشکی خوێندکاران و پرۆسەی پەروەردە
پەروەردە یەکێکە لە بنەما هەرە گرنگەکانی سیستەمە کۆمەڵایەتییەکان و بەردەوامیی فێربوونیش کۆڵەکەی سەرکەوتنی ئەو پرۆسەیەیە. لە هەرێمی کوردستان، پشووە درێژخایەنەکان (چی وەک پشووی هاوین یان پشووە ناچارییەکان) بەشێکی زۆری ساڵی خوێندن دەگرنەوە، ئەمەش پێویستی بە هەڵسەنگاندنێکی وردی زانستی هەیە؛ چونکە پشووی درێژخایەن بەبێ چالاکیی فیکری، ڕاستەوخۆ یەکسانە بە لەدەستدانی زانیارییەکان. ئەم دیاردەیە لە توێژینەوە جیهانییەکاندا بە "خلیسکانەی هاوین" (Summer Slide) ناسراوە، کە تێیدا مێشک بەهۆی ب

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
Mar 24


bottom of page
_edited.png)