یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە (٤٤)ەمین ساڵیادی جینۆسایكردنی كوردانی فەیلی پەیامێك بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ (٤٤)ەمین ساڵیادی جینۆسایدكردنی كوردانی فەیلییە، كە لەشاڵاوێكی دوژمنكارانە لەلایەن رژێمی بەعسەوە دژ بە خوشك و برایانی كوردی فەیلی ئەنجامدرا، كە بەهۆیەوە دووچاری گرتن و كوشتن و بێسەروشوێن كردن و هەروەها لێسەندنەوەی ناسنامە بوونەوە.
جینۆسایدكردنی كوردانی فەیلی، تاوانێكی گەورەو لەبیر نەكراوە و بەشێكە لەو تاوانەی كە بۆ سڕینەوەی گەلی كوردستان ئەنجامدراوە، هەموو ساڵێك لەم یادە رووی بەرپرسیارێتی و ئەخلاقی دەخرێتە ئەستۆی حكومەتی عێراق كە بەشێوەیەكی شایستە قەرەبووی كوردانی فەیلی بكاتەوە.
بەم بۆنەیەوە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، سەری رێزو نەوازش بۆ گیانی پاكی شەهیدان و قوربانیانی كوردانی فەیلی دادەنوێنێت.
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
مەكتەبی سكرتاریەت
٤-٤-٢٠٢٤
Comentarios