top of page

کتێبخانە و ئەرشیفى نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس مامۆستا "ممتاز حەیدەرى" کرایەوە

  • Writer: یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
    یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
  • Apr 23, 2024
  • 1 min read

ئەمڕۆ سێشەممە 2024.4.23، بەبۆنەى ڕۆژى جیهانى کتێب، کتێبخانەو ئەرشیفی نووسەرو ڕۆژنامەنوسى به‌ ئه‌زموون و دیارى کورد (مامۆستا ممتاز حەیدەری) کرایەوە، كە تیایدا ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومی و رۆشنبیران و نووسەران ئامادەی كردنەوەی كتێبخانەو ئەرشیفی مامۆستا مومتاز حەیدەری بوون. هەروەك مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەو مەراسیمەدا بەشدار ببوو.

جێگەی باسە مامۆستا مومتاز حەیدەری تەمەنێکە خزمەت بەکتێب و نوسین و قەڵەم دەکات، ئەمرۆش یەکێک لە خەونەکانی تەمەنی هاتەدی بەکردنەوەی ئەم ماڵە جوانەی کتێب، بۆیە وێرای پیرۆزباییمان لە كردنەوەی ئەم كتێبخانەیە هیوای سەركەوتن و تەمەندرێژی بۆ مامۆستا مومتاز حەیدەری دەخوازین.



Comments


bottom of page