ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 5-2-2024 شاندێكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی (سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان) به‌یاوه‌ری مامۆستا حه‌سیبه مسته‌فا و مامۆستا ئیسماعیل حوسێن ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت، سه‌ردانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی كوردستان كرد له‌لایه‌ن به‌رێز (د.محه‌مه‌د شوكری) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێكرا.
مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه چاره‌سه‌ركردنی ژماره‌یه‌ك كێشه‌ی پرۆژه‌كانی شاری مامۆستایان له‌شاری هه‌ولێرو سلێمانی و گه‌رمیان بوو، به‌تایبه‌ت كێشه‌ی پێدانی قیستی مانگانه له‌كاتی پێدانی مووچه ئه‌و قیسته بدرێت، ئه‌گه‌ر مووچه دوابكه‌وێت به‌هه‌مان شێوه كه‌ی مووچه هات ئه‌وكات قیسته‌كان بدرێت. هه‌روه‌ها قسه له‌سه‌ر ئه‌و پارانه كرا كه به‌دۆلار ده‌درێت به‌نرخێكی گونجاو دابنرێت چونكه دۆلار له‌بازاڕه‌كان گرانه بۆیه پێشنیاری ئه‌وه‌كرا كه پێدانی پاره به‌دۆڵار به‌هه‌مانشێوه‌ی شوێنه‌كانی تر بێت. هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر پرۆژه‌كانی داهاتوو كه كۆمه‌ڵێ یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون دروست بكرێت كه تایبه‌ت بێت به مامۆستایان یان به‌شێكی بۆ مامۆستایان ته‌رخان بكرێت.

コメント