top of page

لەسەر لیدوانیكی مامۆستا احمد گەرمیانی سەرۆكی(ی.م.ک) بۆ دەنگی ئەمەریكا لەسەر بارودۆخی پرۆسەی پەروەردە

ماوەی چەند رۆژیكە لەسەر لیدوانیكی مامۆستا احمد گەرمیانی سەرۆكی یەكیتی مامۆستایانی كورددستان بۆ دەنگی ئەمەریكا لەسەر بارودۆخی پرۆسەی پەروەردە لە دەڤەری بایكۆت ئەمەی خوارەوە دەقی لیدوانەكەیە :

هەلمەتەكە لەتۆەكۆمەلایەتیەكان وە تۆماركردنی سكالا لە ددادگاكانی ئەو سنورە 

یەکێتی مامۆستایان: لایەنێکی سیاسی سواری شەپۆلی ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایان بووە

سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت دەستێوەردانی سیاسی لە خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی هەیە و بانگەشەی ئەوە دەکات دەشێت "خەڵکی تر" پارەی پاس و هۆتێل و هاتوچۆی نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی بۆ بەغدا لە ئەستۆگرتبێت.

ئەحمەد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "دابینکردنی پارەی پاس و هۆتێل و هاتوچۆکردن و چوونی هەندێک مامۆستا بۆ بەغدا بە فڕۆکە، ئەمە لە توانای مامۆستا نییە و توانای دارایی خەڵکی ترە دەخرێتە بەردەست...لە سەرەتاوە هەستمان دەکرد لە پرسی داخستنی قوتابخانەکان لەلایەن بەڕێوەبەرەکانەوە، بابەتێک هەیە لەوە گەورەترە کە داخوازی مامۆستا بێت. ئەمانە بەڵگەن کە خۆپیشاندانەکان بە لاڕێدا دەبرێن.

ئەمە لە کاتێکدایە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە چەند ماڵپەڕێکی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان دەنگێک بڵاوکرایەوە، کە داوا لە ئەندامانی حزبەکەی دەکات بچنە ناو خۆپیشاندانی مامۆستایانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هاوشانی مامۆستایان بەشدار بن لە نارەزایەتیەکان. چەند ماڵپەڕێکی هەواڵی بڵاویانکردەوە کە ئەو دەنگە هی تارا حسێن، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیە.

وەک ئاماژەیەک بە هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی، ئەحمەد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان ڕایدەگەیەنێت، "لەم ماوەیە نامەیەکی دەنگی هاوسەرۆکی حزبێک لە شاری سلێمانی بڵاو کرایەوە کە چۆن هانی خەڵک دەدات بۆ بەشدار بوون لە خۆپیشاندانەکان. نەک من هەموان دەزانن ئەوە هاوسەرۆکی حزبێکی دیاری کراوە.

ئەحمەد گەرمیانی بە دەنگی ئەمەریکای وت، "ئەمە و چەندین شتی تر بەڵگەیە کە دەستێوەردانی سیاسی لە خۆپیشاندانەکاندا هەیە. مامۆستا حەقی خۆیەتی، بەڵام خەڵکانێک هەن سوار شەپۆلی ناڕەزایەتیەکان بوون و بۆ مەرامی سیاسی بەکاریان دەهێنن.

بەڵام تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە

تارا حسێن بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، هەرچەندە ئەو دەنگەی بڵاو کراوەتەوە دەنگی شەخسی من نییە، بەڵام ئێمە هەردوو هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی کاتێک بەشدار دەبین لە خۆپیشاندانەکان، کەواتە ئێمە بە ئاشکرا و بە شانازیەوە بەشدار دەبین.

دەشڵێت، مامۆستایانیش پێشوازی لە بەشداریەکەمان دەکەن چونکە دەزانن ئێمە هیچ بەرژەوەندیەکی شەخسی و بنەماڵەییمان نییە لەو بەشداریانەدا و بەکاریشی ناهێنین...ئەگەر دەیانەوێت هیچ لایەن و هیچ کەسێک دەستێوەردان لە خۆپیشاندانەکاندا نەکات دەبێت وەڵامی داخوازیەکانی مامۆستایان بدەنەوە و هەرچی زووە مافەکانیان بدەن.

بە هۆی دواکەوتنی مووچەی هەریەک لە مانگەکانی 9، 10، و 11 لە هەردوو پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان، ماوەی نزیکەی 80 ڕۆژە مامۆستایان دەوامی قوتابخانە حکومیەکانیان ڕاگرتووە و دەڵێن تا ـمووچەکانیان پێنەدرێت ناگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن.

نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی چەندین جار سەردانی بەغدادیان کردووە بۆ پرسی موچەکانیان و لە ڕۆژی 26ی مانگی 11ش، ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی شارو شارۆچکە جیاوازەکان، هەوڵیاندا خۆپیشاندانەکان ببەنە ساحەی تەحریر لە بەغداد و لە ڕێگەی حکومەتی ناوەندیەوە داواکاریەکانیان بگەیەنن، بەڵام لە یەکەم خاڵی پشکنینی حکومەتی عێراقی ڕێگریان لێکرا.

بەڵام نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی ڕەتی دەکەنەوە خۆپیشاندانەکانیان خۆڕسکانە نەبێت.

مامۆستا عوسمان گوڵپی، یەکێک لە سەرپەرشتیارانی خۆپیشاندانەکانی مامۆستایان، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "دەسەڵات هەوڵیدا کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بهێنێت، بەڵام نەیتوانی خۆپیشاندانەکان هەر فراوانتر بوون، بۆیە کاتێک دەسەڵات ئەمە دەبینێت هەوڵ دەدات چەواشەکاری بکات. دەیانەوێت بڵێن ناڕەزایەتیەکان خۆڕسک نین.

عوسمان گوڵپی دەڵێت خۆپیشاندانەکان بۆ داوای مافەکانی خۆیانە و "ئاسانە دەسەڵات بڵێت خۆپیشاندانەکان دەستی سیاسیان تێدایە، لە کاتێکدایە دۆخی دارایی خراپە.

وتیشی هەموو تۆ مەتەکانی مامۆستا ئەحمەد ڕەت دەکەینەوە سەبارەت بە چوونی مامۆستایان بۆ بەغداد لەسەر حسابی هیچ لایەنێک و هیچ کەسێک

 

یاسین عبدالله یەكێك لەئەنجوومەنی مامۆستایانی نارازی لە سلێمانی (نەوەی نوێ)

 

 

سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان لەنوێنەرایەتیکردنەوە بۆ تۆمەتبارکردنی مامۆستایان؟

بەڕێزم مامۆستا ئەحمەد سابیر سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانی ماوە بەسەرچوو ،بەڕێزم گەر بیرمان چووە با تاوێک بەهێمنی و دور لە هەیمەنە و ژاوە ژاوە و فشار ناتەندروستەکانی حیزب کەمێک بەئارامی بیر بکەینەوە لە خۆمان بپرسین ، چۆن و بۆچی لەلایەن مامۆستایانەوە متمانەمان پێ بەخشرا؟ ئەی بۆ ئەوەنە ببینە نوێنەرو داکۆکارێکی دڵسۆز و ڕاستەقینە لەماف و خواستەکانی مامۆستایان؟ ئەی بەڵێنی ئەوەمان بە مامۆستایان نەدا کە ئێمەی نوێنەرێکی جیاوازتر دەبین لە وانەی پێشووی خۆمان ؟ ئەی بۆ سەندیکاکەمان بەم دۆخە گەیاند ؟ برای بەڕێزم بەداخەوە ئێمە نەمانتوانی ببینە نوێنەری مامۆستایان ، بەڕێزم دەزانم گەر من وتۆ پرۆژە چارەسەریشمان هەبووبێت بۆ خزمەت مامۆستایان ، بەڵام عەقڵی حیزبی و فشارەکانی وایانکرد لەجیاتی بەرگری لە هاوپیشەکانمان، وا خەریکە وردە وردە ئەرکە ڕاستەقینەکەی خۆمان بیر دەچێتەوە یان بیر چووەتەوە، بەڕێزم سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان نازانم بەئاگایت یان نا کە چۆن کەوتویتە دژایەتی و ناشیرنکردن و تۆمەتبارانکردنی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕەزایی و هەموو ئەو گروپ و دەستانەی لەغیابی ئێمەی یەکێتی مامۆستایان هاتنە بوون و بوونەتە دەمڕاست و داکۆکیکار لە ماف و داواکاریەکانی مامۆستایان ، براو هاوڕێی بەڕێزم مامۆستا ئەحمەد سابیر دەزانی ئەرکی راستەقینەی ئێمەی نمایندەی مامۆستایان چیە و پێویستە چی بێت؟ بەڕێزم ئەرکی ڕاستەقینەی ئێمەی نمایندەی مامۆستایان کۆشش و خەباتە بۆ دابینکردنی ژیانێکی شکۆدارانە و ئازاد بۆ هاوپیشەکانمان ؟ نەک بەگژاچوونەوە و دژایەتی کردنی هەوڵ و بەرخودانی ڕۆژانەی مامۆستایان ، بەڕێزم ئەرکی ڕاستەقینەمان دروستکردنی فشار جۆراو جۆرە لەسەر دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان، ئەرکمان دۆزینەوەی چارەسەرو دەرچەیە بۆ کێشە وگرفتەکانی مامۆستایان لەجیاتی تۆمەتبارانکردن و ناشیرنکردنی جوڵانەوەی شکۆداری مامۆستایان لەپێناو ماف و ژیاندا ، بەداخەوە برام مامۆستا ئەحمەد سابیر حەقیقەتە تاڵەکە ئەوەیە کە عەقڵی حیزبی لەکوردستان لەجیاتی چارەسەرو گوێگرتن لەکێشەو داواکاریەکانی هاونیشتمانیانی خۆی هەمیشە نەک جوڵانەوەی شکۆداری مامۆستایان بەڵکو هەموو دەنگێکی ئازادو بوێری بەگێرەشێون و پیلانگێڕ لە قەڵەم داوەو دەدات ، هاوڕێی خۆشەویستم مامۆستا ئەحمەد سابیر بە خۆت بزانیت یان نا ماوەیەکە بەڕێزتان خراپ کەوتونەتە دژایەتی و ناشیرینکردنی جوڵانەوەی مەدەنی و جوانی مامۆستایان ، زۆر بە خراپ هەست ماندووی مامۆستایانی ژیان و گوزران خراپ بریندار و دەشێونن، بەڕێزم سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانی ماوە بەسەرچوو،بەڕێزتان باش دەزانن و چەندین جاریش پرۆژەتان داوەتە حکومەت بۆ چارەسەر کێشەی مامۆستایان و بەتایبەتی بابەتی پلە بەرزکردنەوە، بۆیە لەهەموومان ڕوونترە لاتان کە هاوپیشەکانتان داوای ڕوخاندنی حکومەت و حیزبیان نەکردوە! ئەوان داوای سادەترین مافی خۆیان کردوە، بۆیە بەڕێزتان بەخۆتان بزانن یان بوونەتە زمانحاڵی حیزب و حکومەت، لەکاتێکدا پێچەوانەکەی ڕاستە واتائەرکی ڕاستەقینەی من و تۆ سەرجەم نوێنەرەکانی تری مامۆستایان بەرگری کردنە لەمافی زەوتکراوی مامۆستایان، مامۆستایان ئەو مەخلوقە شکۆدار کە هەموومان قەرزاری ئەوانیین و ئەرکمانە کار بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئازادو شکۆمەندانە بکەین بۆیان ، چوون بیرمان نەچێت مامۆستا یان ئەو مەخلوقەی وەک شاعیر ئێژێت ( كادَ المُعَلِم ُ ٲن يَكونَ رسولا) واتا وەخت بوومامۆستا ببێت بە پێغەمبەر، ئێستا لەدۆخ و ژیانێکی وێران و بیماردا دەژی ؟

بەڕێزم سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕاستە من و تۆ هەریەکەمان سەر بەپارتێکی سیاسین و ئەمەش هیچ نەنگیەکی تێدا نیە ، بەڵام نەنگی بۆ من تۆ و سەرجەم نوێنەرانی تری مامۆستایان لەوەدایە کە فەلسەفە و کاری ڕاستەقینەی خۆمان لەنێو سەندیکای مامۆستایان بیر بچێتەوە، واتا بیرمان بچێتەوە ئێمە نوێنەری توێژێکی گەوره و شکۆداری وەک مامۆستایانین ، توێژێک کە بەهۆی ستەمی دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە لە توێژێک کە وەک دەگوترێت (شکۆی وڵات لەشکۆی مامۆستایاندایه) کراوەتە توێژێک کە ژیانێکی کولە مەرگانە بژی ، توێژێک کە لەپێناو ژیانێکی شکۆمەندانە بۆ خۆی ناوەکانی ئایندە بەناچارییەوە بایکۆتی ناوەندەکانی خوێندن بکات و لەشەقام وانەی بەگژاچوونەوەی ستەمکاری و جەنگی ماف و ژیان فێری کۆمەڵگە بکات.

ساڵح میروەیس

کارگێڕی لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان (گوران)

 

 

بۆ کاک ئەحمەد گەرمیانی

یەکەم بۆت نیە بەناوی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانەوە قسە بکەیت و لێدوان بدەیت چونکە حەفت ساڵە ماوەت بەسەر چووە

پشت بەخوا لە نزیکترین کات دا لەکارت دەخەین سکاڵامان تۆمار کردووە و خۆت و یەکێتی مامۆستایانش سڕ دەکەین

دووەم دەبێت داوای لێبوردن بکەیت لەپای ئەو تۆمەت و بوختانانە کە ئاڕاستەی مامۆستایانت کردووە کە گوایە پارەمان لە حزبی سیاسی وەرگرتووە بۆ چوون بۆ بەغا.

نزیک دوو هەزار مامۆستا کە ڕوومان کردە بەغا هەمووی لەگیرفانی خۆی پارەی پاسی داوە بە شاهیدی هەموویان

سێیەم دڵنیابە سکاڵات لە دژ تۆمار دەکەین دەبێ باجی بوختانەکانت بدەیت

چوارەم دڵنیابە ئیتر جارێکیتر نابیتەوە سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

مامۆستائاری عزدین

مامۆستای ناڕازی



عەلی حەمەساڵح بۆ ئەحمەد گەرمیانی: ناتوانن پشتیوانی مامۆستایان بن, بوختانیان بۆ مەکەن

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی کوردستان، لە وەڵامێکیدا بۆ سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، ئەحمەد گەرمیانی، کە وتبووی خۆپیشاندانی مامۆستایانی نارازی دەستێکی لەپشتە، دەڵێت: ناتوانن پشتیوانی مامۆستایان بن, بوختانیان بۆ مەکەن.

 

 

ئەوپەڕی بێ ویژدانیە ، کە نەتوانیت پشتیوانی داوا ڕەواکانی مامۆستایان بکەیت ، بەڵام بوختانیان پێ بکەیت

یەکەم ـ ئەم خۆپیشاندان و شۆڕشە مەدەنیەی مامۆستایان بەهیچ شێوەیەک هیچ هێزێکی سیاسی ڕۆڵی تێدا نیە و بگرە سەرجەم هێزەکان داوای شکاندنی بایکۆت ئەکەن ، تاکە خۆپیشاندان و بایکۆتە کە ئەوەی مامۆستایانی کۆکردۆتەوە تەنها ناعەدالەتی و بێباکی دەسەڵاتێکی خەسیووە بەرامبەر سێکتەری پەروەردە و مامۆستایان ..

دووەم ـ هیچ کەسێکمان بەفڕۆکە نەچووین بۆ بەغداد !! ئەوپاسانەی کە بەپاڕانەوەی دەسەڵات لەحکومەتی عێراق ڕێگەی لێگیرا ، پارەکەی لەگیرفانی پڕشکۆی مامۆستایانەوە درا ، نەک هێزێکی سیاسی دیاریکراو !!!

سێیەم ـ ئەوەی حیزبیانە قسە دەکات و بۆ حزب هەڵدەسوڕێت و پاساوی بۆ دەهێنێتەوە دژ بە توێژی مامۆستا ، ئەوانەن کەحزب ئاراستەیان دەکات ، نەک ئێمەیەک کەخاوەن ئیرادەین و خۆمان لەهەموو حزبەکان بەگەورەتر دەزانین..

چوارەم و کۆتایی ـ ئێمە باش لەوە تێدەگەین ، کەئەم خەباتە مەدەنیەی ئێمە زۆر کەسی تووشی ژان کردووە ، وە زۆر کەسیش دۆڕا کە گرەوییان لەسەر شکاندنی بایکۆت کرد..

بۆیە ئاساییە بەلامانەوە ئەوانەی نانی حزب ئەخۆن وابزانن ئێمەش حزب ئاراستەمان دەکات ، چونکە لەخۆیانەوە سەیری ئێمەش ئەکەن. .

بەردەوامین لەبایکۆت ... ئیرادەمان بەرزە و بەگیرفانی خۆمان شۆڕشە مەدەنیەکەمان سەر دەخەین ، دژی تاڵانچیەکانی دەسەڵات ...

بەرهەم مستەفا

ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەتی ی م ک

7ـ 12ـ2023


بەڕێکەوتنی نزیکەی ٢٠٠٠ مامۆستا بەرەو بەغداد دەسەڵاتدارانی هەرێمی توشی شۆک و شڵەژان کردووە، بۆیە لە هەرەمی دەسەڵاتەوە بۆ خوارەوە کەوتونەتە تۆمەت و بوهتان و چەواشەکاری.

یەکێک لەوانەی زۆر تەنگەتاو بووە ، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانە، نزیکەی ٢٠٠٠ مامۆستا کە هاوسەفەرمان بوون دەزانن تەواوی قسەکانی م، ئەحمەد ڕاست نییە و درۆ و چەواشەکارییە ، چونکە هەموو مامۆستایەک کرێی پاسی لێ وەرگیراوە لەسەر حساب و گیرفانی خۆیان گەشتیان کردووە و کرێکەش هێندە زۆر نەبووە تا بۆیان نەدرێ ، ٢٠ بۆ ٢٥ هەزار دینار بووە ، هاوکات بڕیار نەبووە کەس لە بەغداد بمێنینەوە تا پێویستیمان بە ئوتێل بێت و پارەی بۆ تەرخان بکەین.

بەیانی پێش بانگی بەیانی بەڕێکەوتین و ئەگەر پیلانی دەسەڵاتدارانی هەرێم نەبوایە بۆ ڕێگریمان بڕیاربوو دوای عەسر بگەرێینەوە

ئەم ئەحمەدە بێ بەڵگە قسەی دەزگا جاسوسیەکانی حیزبەکەی دووبارە دەکاتەوە.

والسلام

مامۆستاعادل حسن

ئەنجوومەنی مامۆستایانی نارازی



مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان سکاڵایان لەسەر یەکێتی مامۆستایان تۆمارکرد

دەنگ نێت

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان ئەمڕۆ لە دادگای کەلار سکاڵایان دژ بە یەکێتی مامۆستایانی کوردستان تۆمار کرد و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکەن.

نەبەرد ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان، لەمبارەوە بۆ رادیۆی دەنگ وتی: تۆمارکردنی سکاڵاکەمان لە دادگای کەلار بەوهۆیەوەیە، یەکێتی مامۆستایان لە ساڵی ٢٠١٢ هەڵبژێردرا تەنها بۆ ماوەی ٤ ساڵ بو و تەنها ٦ مانگیش بۆی هەبوە ماوەی کارکردنی درێژ بکاتەوە، کەچی وا ٧ ساڵە بە نایاسایی بەردەوامە.

وتیشی: سەرباری ئەوەش ئەم یەکێتییە هیچ کات بەرگری لە مافەکانی مامۆستایان نەکردوە، مامۆستایان ١٥ موچەی تەواوەتی و ٣٨ روبعە موچەیان لای حکومەتە و پلەبەرزکردنەوەیان راگیراوە، کەچی یەکێتی مامۆستایان هیچی بۆ ئەم مەبەستە نەکردوە.

 

 

ئەمڕۆ سکاڵامان تۆمار کرد لەسەر سکرتێری یەکێتی مامۆستایانی ماوەبەسەرچوو، دواتر لەبەردەم دادگای لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دووپاتی بایکۆت و بەردەوامیمان کردەوە لەسەر ناڕەزایەتییەکان..

سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ ئەو خەڵکە بەهەڵوێستەی ئەمڕۆ لەبەردەم دادگا ئامادەبوون..

ــــــــــــــــ

مامۆستادانا عەبدول

 

 

ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاندووه‌ “خەڵک ئازادە چۆن بیردەکاتەوە، ئەو قسانەی من کردوومە پێش من چەند کەس کردوویانە، یەکێک لەوانە وتەبێژی یەکێتی نشتیمانی کوردستان، کە دەڵێت ،سەردانی یەکیتی مامۆستایان بۆ بەغدا سیاسیە، بەڵام لەبەر ئەوە من لە حزبێکی دیاری کراوی کوردستانم هەر ئەوەیە کێشەکە دەنا هیچی دیکە نیە، هیوادارم سکاڵاش لەسەر حکومەتی عێراق تۆماربکەن کە موچەکانیان نادات.

ئەمەش لە کاتێکدایە “ئەمڕۆ لەدادگای هەڵەبجە مامۆستایان سكاڵای یاساییان لەسەر ئەحمەد گەرمیانی‌، تۆمار کرد لەبەرامبەر لێدوانێکیدا کە وتبوی "دەستوەردانی سیاسی لەخۆپیشاندانی مامۆستایان هەیەو خەڵکی دیکە پارەی پاس‌ و هۆتێل‌و هاتوچۆی بۆ نوێنەری مامۆستایانی ناڕازیی بۆ بەغدا لەئەستۆ گرتووه.‌"

یەکێتیی مامۆستایان: ئەگەر هەڵبژاردن نەکەین دەبێت یەکێتییەکە دابخەینیەک

 سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند، “ئەگەر یەکێتی مامۆستایان هەڵبژاردن نەکات، دەبێت یەکێتییەکە دابخەین.” وتیشی: لایەنە سیاسییەکان پێشنیازیان کردووە 22ـی کانوونی دووەمی 2024 هەڵبژاردن بکرێت.” جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانیش دەڵێت، “ئەگەر مامۆستایان بگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن، هەر کاتێک هەڵبژاردن بکرێت ئێمە ئامادەین.

 بڕیاربوو 3ـی ئەم مانگە یەکێتیی مامۆستایان هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی ئەندامانی 13یەمین کۆنگرەی بکات، بەڵام نەتواندرا لەوکاتە هەڵبژاردن بکرێت.

 ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بەمیدیاکانی وتووە، “لە دەرەوەی یەکێتیی مامۆستایان، لایەنە سیاسییەکان رێککەوتن لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک، بۆیە شکستمان هێنا لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن، ئێستا دوو پێشنیاز هەن: یەکەم 22ـی کانوونی دووەم هەڵبژاردن بکرێت یاخود دوای بایکۆتی مامۆستایان کە پێشبینی دەکەم لە سەرەتاوە بایکۆت بۆ ئەوەبووە یەکێتی مامۆستایان هەڵبژاردن نەکات.

 بە وتەی ئەحمەد گەرمیانی، ئەوان وەکو پارتی ئامادەن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و دەڵێت، “ئەگەر هەڵبژاردن نەکەن ئەوە دەبێت یەکێتییەکە دابخەین، چونکە کەوتووینەتە بۆشایی یاساییەوە.

 یەکێتیی مامۆستایان 13 ساڵە کۆنگرەی نەکردووە، لە کاتێکدا بەپێی پەیڕەوەکەی، دەبێت چوار ساڵ جارێک کۆنگرە بکات. عەبدولواحید محەممەد، جێگری سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند، “هەموو کارێک کە دەکرێت دەبێت لە بارودۆخێکی ئاسایی بکرێت، ناکرێت بایکۆت هەیە و ناوەندەکانی خوێندن داخراون یەکێتیی مامۆستایان هەڵبژاردن بکەن.

 

ئەمرۆ11/12/2023  مامۆستایانی کۆیە

گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان

ڕێکخراوێک نەتوانێت داکۆکیکاری مافی مامۆستایان بێت و لەژێر هەیمەنە و سێبەری حیزبەوە هەڵبسوڕێندرێت لەکاتێکدا حەوت ساڵە ماوەی بەسەرچووە بە شایستە و نوێنەری مامۆستایانی نازانین.

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١٢/١١ وەک ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە کۆیە هاوشان لەگەڵ مامۆستایانی سلێمانی و بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی تر دەستمانکرد بە گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان لە پێناو هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی مامۆسایانی کوردستان کە حەوت ساڵە ماوەی بەسەرچووە و شەرعیەتی نوێنەرایەتیکردنی مامۆستایانی نەماوە.

سلێمانی /ئەمڕۆ ۲٠۲۳/۱۲/۱۲

هەنگاوێکی مێژووییە بۆ سەرجەم مامۆستایانی ناڕازی

تۆمارکردنی سکاڵا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوی ماوە بەسەرچوی (یەکێتی مامۆستایانی کوردستان) و گەڕاندنەوەی بۆ دەستێکی ئەمین وکەسانی شیاو پیشەیی و خزمەتکاری مامۆستایان، وە هەڵپەساردنی هەڵبژاردنی ڕێکخراوەکە کەبڕیاریانداوە لەئایندەیەکی نزیکدا بکرێت.

ـــــــــــ

م.سامان تاهیر




  

بۆ بەرچاوڕوونیی هەمووان

(بە بۆنەی ڕاگەیاندنی لیستی مووچەوە)

با هەر بزانن

ـ وەرگرتنی مووچە، ۳۰ ڕۆژ جارێک مافێکی یاسایی و ئاسایی هەموو کەسێکە و گەر جارێکیش بە ڕێکەوت دواکەوت، ئەوا مانگی داهاتووی پێویستە قەرەبوو بکرێتەوە و ڕێک بکرێتەوە. نەوەک زۆرتر و زیاتر دوور بخرێتەوە.

ـ حەز ئەکەم بیخەمە پێشچاوتان کە حکومەتی هەرێم چی بە فەرمانبەرانی خۆی ئەکات. زۆر خوێنسارد و بێباکیش ئەجووڵێتەوە.

۱۲ ـ ٤ مووچەیەک

((((دوای ٤۰ ڕۆژ))))

۲۲ ـ ٥ مووچەیەک

‌ (((دوای ۳٥ ڕۆژ)))

٢٦ ـ ٦ مووچەیەک

((((دوای ٤۳ ڕۆژ))))

٨ ـ ٨ مووچەیەک

(((((((دوای ٥۳ ڕۆژ)))))

٣٠ ـ ۹ مووچەیەک

‌ ((((دوای ۳۷ ڕۆژ)))

٦ ـ ۱۱ مووچەیەک

((((دوای ٤۱ ڕۆژ))))

١٧ ـ ۱۲ بڕیارە مووچەیەک بدرێ

ـ دیقەت لە ژمارەی ڕۆژەکانی نێوان مووچەکان بدەن:

(٤٠ ـ ۳٥ ـ ٤۳ ـ ٥۳ ـ ۳۷ ـ ٤۱)

لە کاتێکا ئەبێ تەنها(۳۰) ڕۆژ بێ، گەر جارێکیش بوو بە ۳٥ ئەوا پێویستە ۲٥ ڕۆژ دوای ئەوە مووچەی تر بدرێ تاکو دواکەوتنەکە قەرەبوو بکرێتەوە.

کەچی دیقەت لەو دواخستنە بەردەوامە بێ قەرەبووە بدەن.

هەر ئەوەیشە ژیان و بازاڕی ئەم خەڵکەی پەکخستووە.

ـــــــــــــ



4 views0 comments
bottom of page