لە قاوەخانەی کەلتوری میلکان پانێڵێک بەبۆنەی رۆژی جیھانی زمانی دایک ئەنجامدرا.
بەناونیشانی" خوێندنی کوردی لە نێوان دوێنی و ئەمڕۆدا لە خانەقین"
پانێڵەکە لەلایەن یەکێتی مامۆستایانی کوردستان -لقی خانەقین بەھاوبەشی قاوەخانەی میلکان رێکخرا بە ئامادە بوونی مامۆستایانی و قوتابیان و خوێندکاران و چالاکوانان .
بەشدار بووانی پانێڵەکە بریتی بوون لەم بەڕێزانە:
1- مامۆستا کارزان جەبار برهان جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان - لقی خانەقین وبەرێوبەری پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی خانەقین
2- مامۆستا کەماڵ Ù…Øمد سەرپەرشتیاری یەکەمی پێشووی پەروەدەی خانەقین .
3- مامۆستا ماھر ھۆشەنگ پسپۆری زمانی کوردی .
4- مامۆستا کامەران خورشید چالاکوانی مەدەنی .
پانێڵەکە Ù„Û• لایەن بەڕێز مامۆستا ئەØمەد خەلیل بەرێوەچوو.
ھەروەھا لە لایەن ژمارەیەک لە كەناڵە ئاسمانییەکانی ھەرێم و عێراق پانێڵەکە ڕوماڵکرا .