top of page

سەردان و بەسەركردنەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی ١ی٥ی٢٠٢٤، مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان بە یاوەری خاتوو حسیبە مصطفی جمیل و دکتور مهدی قادر ئەندامانی مەكتەبی سکرتاریەت، سەردانی مامۆستا (محەمەد حەسەن جوجە) سەرۆکی پێشووتری یەكێتی مامۆستایانی كوردستانیان کرد. لەم سەردانە مامۆستا محەمەد خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەو بەسەركردنەوەو لەلایەن خۆیەوە مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی کتێبی (النشاط السياسي الكوردي في بغداد ١٩٢١-١٩٥٨) بە دیاری پێشکەشی مامۆستا محەمەد کرد.

هەر لەم بەسەركردنەوە، هیوای سەركەوتن و تەندروستییەكی باشیان بۆ جەنابی مامۆستا محەمەد حەسەن جوجە خواست كە تا ئێستا بەردەوامە لە خوێندنەوە و دانەبڕاوە لە دونیا خوێندنەوە.


Comments


bottom of page