ناونیشانی دیبەیتێک بوو ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨-٦-٢٠٢٣ لەهۆڵی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەڕێوە چوو بەهەماهەنگی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی مەشق وڕاهێنان - نوسینگەی وەزیر
ئامادەکردنی دیبەیتەکە لە لایەن مامۆستا بۆتان کەریم عبداللە ڕاهێنەری پەروەردەیی لە بەڕێوبەرایەتی مەشق وڕاهێنانی نووسینگەی وەزیر ،پێشکەشکردنی مامۆستا سلێمان مامۆستای ڕاهێنەر بە ئامادەبوونی بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردە و یەکەی سەرپەرشتیاری و مامۆستایانی زانکۆ و مامۆستایانی ڕاهێنەر .
دیبەیتەکە سەرەتا بە دەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دواتر وتەی بەخێرهاتن لە لایەن بەڕێز مامۆستا عبدالواحید محەممەد حاجی جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان پێشكەشكرا .
پاشان پوختەیەک لە سەر پڕۆژەی ڕاهێنان پێشکەش كرا لەلایەن مامۆستا سلێمان سلیم.
پاشان دیبەیتەكە بەمیوانداری هەریەک لە بەڕێزان مامۆستا احمد صابر گەرمیانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ، مامۆستا یحیی رضا سیدگوڵ بەڕێوەبەری مەشق وڕاهێنان لە نووسینگەی وەزیر ، دكتۆرە ولاء سەرۆکی سەنتەری پێداگۆجی لە زانکۆی سەڵاحەدین ، مامۆستا نهلە ابراهیم مامۆستای ڕاهێنەر چەندین پرسیاریان ئاراستە کراو ئەوانیش وەڵامی پرسیارەکانیان دایەوە پاشان ئامادەبووانیش سەرنج و تێبینی پرسیارەکانی خۆیان ئاڕاستەی میوانەكان کردو بابەتەكەیان دەوڵەمەندكرد میوانەكانیش وەڵامی پرسیاری ئامادە بوانیان دایەوە .
بەشی دووەمی دیبەیتەكە پڕۆژەیەكی رێكخراوی خوێنەری كارابوو بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولیر بۆئەنجامدانی سیمینار لەناوناوەندەكانی خوێندن لەسەر ( گرینگی وبەكلتوركردنی خویندنەوە ) لەلایەن مامۆستا ابوبکر قادر مستەفا سەرۆکی ڕێکخراوی خوێنەری کارا باسی لێوەكرا ، كەشازدە مامۆستا ڕاهێنەر بەشداربوون بەخۆبەخشی .
بەم بۆنەیەوە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕێز و سوپاسی بەخشی بەمامۆستایانی ڕاهێنەر كەبەژداربوون لەپڕۆژەی بەرەو كارابوونی ڕێكخراوی خوێنەری كارا .
پاشان ئەو بەڕێزانەی كە رۆڵیان هەبوولەئامادەكردن و پێشكەش كردن و میوان بوون لەدیبەیتەكە لەلایەن یەكێتی مامۆستایانی کوردستان ڕێزوسوپاسیان پێ بەخشرا .
Comments