ئەنجامدانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ پەروەردە کۆوونەوەیەک بەشێوەی ئۆنلاین
- 3 days ago
- 1 min read
رۆژی چوارشەممە 13ـی ئایاری 2026، بەرێز ئەحمەد سابیر، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، بەشداری لە کۆبوونەوەی ئۆنلاینـی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پەروەردە (EI) کرد کە بە ناونیشانی «ڕۆژی ESP 2026: سندیکاکان یەکدەگرن بۆ دادپەروەری ڕەگەزی» بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر گرنگی پشتیوانی لە ژنانی کارمەندی پشتگیری پەروەردە کراوە، هەروەها باس لە چالاکی و هەوڵەکانی سندیکاکان کرا بۆ دابینکردنی یەکسانی لە مووچە، پاراستنی مافەکان و بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە جیاکاری و توندوتیژییەکی سەر بە ڕەگەز.
کۆبوونەوەکە هەروەها گرنگی ڕۆڵی سندیکاکانی پەروەردەی خستە ڕوو لە پاراستنی ژیانی پیشەیی و کۆمەڵایەتیی کارمەندانی ESP و بەرزکردنەوەی دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە بواری پەروەردەدا.
_edited.png)

















Comments