لە رۆژی مامۆستایانی كوردستانیەكێتی مامۆستایانی كوردستان رێز لە ژمارەیەك مامۆستا دەنێت
ئەمڕۆ سێشەممە رێكەوتی ٦-١٠-٢٠٢٦ لە هۆلی كۆمەڵگای پەروەردەیی بارزانی نەمر، بەبۆنەی رۆژی جیهانی مامۆستایان و رۆژی مامۆستایانی كورستان، بەئامادەبوونی
مامۆستا (ئەحمەد گەرمیانی) سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و مامۆستا (لقمان سعید) بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێرو مامۆستا (دلێر عەبدوڵڵا) یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی و مامۆستا (شێرزاد حەمەدەمین) بەرێوەبەری سەرپەرشتیكردن و دڵنیایی جۆری، و ژمارەیەكی زۆر لە بەرێوەبەرانی گشتی و سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و میوانان، مەراسیمی رێزلێنان لە ژمارەیەك مامۆستای سەركەوتوو لە پرۆسەی (زانستخوازی بەردەوام- هەگبەی مامۆستا) بەرێوەچوو.
لەدەستپێكدا، مامۆستا لقمان سعید بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر وتارێكی پێشكەش كردو تیایدا باسی لە رۆڵی مامۆستایان كرد لەسەرخستنی پرۆسەی پەروەردەو هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
دواتر مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان وتارێكی پێشكەش كرد باسی لەرۆڵی یەكێتی مامۆستایان كرد لە داكۆكیكردنی لە مافی مامۆستایان و هەروەها كورتەباسێك لەبارەی رۆژی جیهانی مامۆستایان و رۆژی مامۆستایانی كوردستان خستەڕوو.
دواتر پانێلێكی پەروەردەیی لەبارەی زانستخوازی بەردەوام و دەرئەنجامەكانی پێشكەش كرا، ئینجا خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەك مامۆستا كە پلەی بەرزیان لەو بوارە بەدەستهێناوە، لەهەمانكاتدا رێزوسوپاسی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەخشرایە مامۆستا ئیسماعیل حوسێن ئەندامی پێشووی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایان و هەروەها مامۆستا عومەر لە پەروەردەی ناوەندو مامۆستا راستی حەمەرەشید. هەروەها خەڵاتی رێزلێنان لەلایەن قوتابخانەی گوندی ئارام پێشكەشی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان كرا.
جێی باسە رۆژی ٥ی١٠ بەرۆژی جیهانی مامۆستایان ناسراوە، هەروەها رۆژی ٦ی١٠ وەكو رۆژی مامۆستایانی كوردستان دیاریكراوەو لەم رۆژەدا چالاكی جۆراوجۆر بەرێوەدەچێت.
_edited.png)



Comments