top of page

بەشداری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە بەرنامەی «بەیانی باش»

  • 2 days ago
  • 1 min read

ئەمرۆ پێنجشەمە 14ی ئایار بەبۆنەی 64هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، سەرۆکی یەکێتی لە بەرنامەی «بەیانی باش» بەشداری کرد و ئاماژەی بە ڕۆڵ و خزمەتگوزارییەکانی یەکێتی لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا کرد.

لە دیمانەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە یەکێتی مامۆستایانی کوردستان هەمیشە دەنگی مامۆستا و پارێزەری ماف و داواکارییە ڕەواکانی بووە، هەروەها لە بواری پەروەردە و خەباتی نیشتمانی و کۆمەڵایەتیدا ڕۆڵێکی گرنگی بینیوە.

هەروەها سەرۆکی یەکێتی داوای لە هەردوو حکومەتی ئیتیحادی و هەرێم کرد گرنگی زیاتر بە بواری پەروەردە بدەن، چارەسەری کێشەکانی موچە و مافەکانی مامۆستایان بکەن و هەلومەرجێکی گونجاو بۆ پرۆسەی پەروەردە دابین بکەن.

جگە لەمەش ئاماژەی بە گرنگی پاراستنی ژینگە کرد و رایگەیاند کە ژینگەی پاک بنەمای داهاتوویەکی باشترە بۆ نەوەکانی داهاتوو. لەم چوارچێوەیەدا پێشانگایەکی تایبەت بە ژینگەپاراستی ڕێکخرا و چالاکییەکە بۆ مامۆستایەکی لاو تەرخان کرا.


Comments


bottom of page