top of page

خولی شیاندن بۆ مامۆستایان دەکرێتەوە

  • Writer: یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
    یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
  • Mar 17
  • 1 min read

رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٧ی ئاداری ٢٠٢٥ مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، سەردانی بەڕێز شێخ سەعید، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێری كرد.

لە میانەی سەردانەكەدا، هەردوولا كۆمەڵێك پرسی پەروەردەییان تاوتوێ كرد و بە تایبەت قسەیان لەسەر بابەتی خولی شیاندن بۆ مامۆستایانی حكومی و ناحكومی كرد.

ئەم خولانە بۆ ئەو مامۆستایانە دەكرێنەوە كە دەرچووی كۆلێژەكانی (زانست و ئاداب)ن، ئەم مامۆستایانەی شارەزایی تەواویان لە ڕێگەكانی وانەوتنەوە نییە و پێویستیان بە ڕاهێنانە.

لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی ئەم خولانە كردەوە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی پەروەردەیی لە هەرێمی كوردستان.



Comments


bottom of page