سلێمانی.. سەردان و بەسەركردنەوەشاندێكی یەكێتی مامۆستایان بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەسەردەكاتەوە
- یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
- Nov 5, 2024
- 1 min read
رۆژی سێشەممە رێكەوتی ٥-١١-٢٠٢٤ شاندێكی باڵای مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەكات.
لەمیانەی ئەم سەردانەدا، شاندی یەكێتی مامۆستایان لەلایەن بەرێز مامۆستا عومەر محەمەدەمین بەرێوەبەری گشتی بەوەكالەت پێشوازی گەرمیان لێكراو لەدیدارێكدا تاوتوێی چەند خالێكی گرنگ تایبەت بە بواری پەروەردەو رەوشی خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی كرا.
هەروەها گفتوگۆكرا لەسەر پرسی هەڵبژاردنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان كە كار بكرێت و بەخێرایی ئەم پرسە یەكلایی بكرێتەوەو هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت. لەهەمانكاتدا تاوتوێی كێشەو گرفتەكانی بەردەم مامۆستایان كرا بەتایبەت ئەم بڕیارانەی كە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دەرچووە سەبارەت بە دڵنیایی جۆری و راهێنان و هەڵسەنگاندن و هەموو ئەو پرسانەی كە پەیوەستن بە ژیان و پیشەی مامۆستایان.
هەر لەم سەردانەدا سەرجەم تێبینی و پێشنیارەكان خرایە بەردەست و گفتوگۆی لەسەر كرا بۆ ئەوەی لە ئایندەدا ئیشی لەسەر بكرێت و هەنگاوی جددی بۆ بهاوێژرێت.
لەهەمان رۆژدا شاندی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەگەڵ مامۆستا نەژاد جێگری بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی كۆبوونەوەو لە دیدارێكدا گفتوگۆی چەند پرسێكی پەروەردەیی كراو هەردوولا هاورابوون كە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەسەرجەم لیژنەكان و پرسە هەنووكەییەكانی پەروەردە بەشداری كارای هەبێت.
Comments