top of page

سەردان و بەسەركردنەوە

رۆژی ١٥-٤-٢٠٢٤ شاندێكی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان سەردانی بەرێز مامۆستا (فەهمی سلێوا) بەرێوەبەری پەروەردەی دەوروبەری هەولێریان كرد بەمەبەستی هەواڵپرسین لەباری تەندروستی بەرێزیان. بۆ ئەم مەبەستە لە نزیكەوە هیوای چاكبوونەوە و سەلامەتیان بۆ خواست.

شاندەكەی مەكتەبی سكرتاریەت پێكهاتبوو لە بەرێزان مامۆستا (احمد گەرمیانی ) سەرۆکی (ی.م.ک) بەیاوەری هەریەک لە مامۆستا اسماعیل حسین و مامۆستا خالد مصطفی و د.مهدی قادر و مامۆستا ئاودیر مربین حنا ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت.


bottom of page