top of page

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان قوتابییە بەهرەمەندەكە بەسەردەكاتەوە

  • Writer: یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
    یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
  • Nov 7, 2024
  • 1 min read

محەمەد غازی ئەو قوتابییەی كە عاشقی كتێب خوێندنەوەو هاورێیەكی زۆر باشی كتێبە، ئەو لە پۆڵی یەكی بنەڕەتییەوە دەستی داوەتە خوێندنەوەی كتێب و تائێستا بەسەدان كتێبی خوێندۆتەوەو ئەم خولیایەشی رەنگدانەوەی تەواوی لەسەر ئاكاو گوفتاری كاكە محەمەد بەجێهێشتووە.

بۆ ئەم مەبەستە مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی ی.م.ك بەخۆشحاڵییەوە لەنزیكەوە ئەم قوتابییە بەهرەمەندە بەسەردەكاتەوەو وێنەی لەگەڵدا دەگرێت و هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ دەخوازێت.

بەو هیوایەن نموونەی وەكو كاكە محەمەد هەر زۆربێت و قوتابییانی دیكە چاو لەوبكەن و باوكانیش بەهەمانشێوە وەكو باوكی كاكە محەمەد هاوكارو یارمەتیدەری منداڵەكانیان بن لەئاشناكردنیان بە كتێب و بەخشینی كتێب بە دەوروبەری خۆیان و ئەو شوێنانەی كە پێویستیان بە كتێبە.



Comments


bottom of page