top of page

‎سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان بەشداری لە گۆنگریەک کرد لە وڵاتی بەڕیتانیا.

سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان (مامۆستا احمد سابیر ) بەشداری لەکۆنگرەی مامۆستایانی (nasuwt) لە بەڕیتانیا کرد، لەنێوان (٧ - ١٠ نیسانی ٢٠٢٣) ئەم ڕێکخراوە گەورەترین سەندیکای مامۆستایانە لە وڵاتی بەڕیتانیا ، ئەم سەندیکایە ساڵانە کۆنگرەدەبەستێت، ئەمساڵیش وەک ساڵانی تر ئەنجامدرا لە شاری (گلاسکۆ لە سکۆتلەندا)، کە سێ ڕۆژ بەردەوام بوو و سەرۆکی یەکێتیمامۆستایان لەگەڵ چەند شاندێکی دیکە بەشداربوو لە وڵاتانی نێجیریا و زیمبابی ،کۆلومبیا ،فەرەنسا، قبرس، ئوکرانیا، اسپانیا، تورکیا،غانا، ئەمیرکا و هتد.

لەکۆنگرەکه باسی چەند تەوەرێک کرا زیادبوونی نرخەکان و کەمی مووچەی مامۆستایان و هەلسوکەوتی قوتابیان و کارکردن لەسەرپڕۆگرامەکان و گونجاندنی لەگەڵ ئەم بارودۆخە و کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی دەوامی مامۆستایان و کەم کردنەوەی فشاری پشکنین وچەندین تەوەری دیکە گفتووگۆی لەبارەوە کرا.



bottom of page