top of page

لقی هەڵەبجەی شەهید بەشداری کردن لە مەراسیمی خەڵاتکردنی ئەو قوتابیانەی کە لە پۆلی ٩و١٢ بەدەست هێنابوو

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٨/٣ وەفدێکی لقی هەڵەبجەی شەهیدی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە هاوڕێیەتی کەرتی سیدصادقی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەشداریان کرد لە مەراسیمی خەڵاتکردنی ئەو قوتابیانەی کە لە پۆلەکانی ٩ و ١٢ پلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمیان بەدەست هێنابوو لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی سیدصادق کە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی سید صادق بە سپۆنسەری سەرمایەدار (سامان عمر علی شریف) سازی کردبوو.

ئێمەش وەک لقی هەڵەبجەی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و کەرتی سیدصادق هەستاین بەخەڵاتکردنی ئەو خوێندنگاو قوتابخانەنەی کە پلەکانی یەکەم و دووەمیان لە بەشەکانی زانستی و وێژەیی و هەروەها پۆلی نۆی بنەڕەتی بەدەست هێنابوو کە بریتی بوون لەم خوێندنگاو قوتابخانانە:-

١ - (ئامادەیی سەیدسادقی تێکەڵاو) یەکەم لەسەر ئاستی زانستی

٢- (ئامادەیی ئاسۆی کچان ) دووەم لەسەر ئاستی زانستی

٣- (ئامادەیی شەهید شەوکەت ) یەکەم لەسەر ئاستی وێژەیی

٤- ( قوتابخانەی ئەشکانی بنەڕەتی ) یەکەم لەسەر ئاستی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی

٥ - ( قوتابخانەی مەشخەڵانی بنەڕەتی ) دووەم لەسەر ئاستی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی.

هیوادارین هەمیشە سەرکەوتووبن.


bottom of page