top of page

لقی هەڵەبجەی شەهید سەردانی لقی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد بە مەبەستی پیرۆزبای.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٥/٢٤ وەفدێکی لقی هەڵەبجەی شەهیدی (یەکێتی مامۆستایانی کوردستان) سەردانی لقی ١٢ ی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد بەمەبەستی پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی بەڕێز کاک (دلێر حمەکریم) وەک بەرپرسی نوێی لق ، وەفدی لق وێڕای پیرۆزبایی لەبەڕێزیان هیوایان خواست دەست بەکاربوونی بەڕێزیان ببێتە هۆی دروست کردنی پردێکی پەیوەندی لەنێوانیاندا بۆ ئەوەی پێکەوە بتوانن خزمەتی زیاتر بە پرۆسەی پەروەردە بەگشتی و چینی مامۆستایان بەتایبەت بکەن..


bottom of page