top of page

لقی هەڵەبجەی شەهیدی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان سەردانی بەڕێز (مامۆستا جعفر مصطفی) یان کرد.

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٣/٦/٢٠ وەفدێکی لقی هەڵەبجەی شەهیدی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان سەردانی بەڕێز (مامۆستا جعفر مصطفی)یان کرد لەماڵی خۆیان ، و لە نزیکەوە لە ئەحواڵی بەڕێزیان پرسی و پێناسی نوێی ئەندامێتی یەکێتی مامۆستایانیان خستە خزمەتی بەڕێزیان ..

شایانی باسە جەنابی مامۆستا بەتەمەنترین ئەندامی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانە لەسنووری لقی هەڵەبجەی شەهید کە ساڵی لە دایک بوونی (١٩٣٩) یەو لە ساڵی ١٩٥٩ وە دەستی بەکاری پیرۆزی مامۆستایی کردووەو بەردەوام پێناسەکانی یەکێتی مامۆستایانی نوێ کردۆتەوەو ڕایگەیاند کە شانازیە بۆ من کە ئەندامی ئەم ڕێکخراوەم .

پاشان لە کۆتاییدا جەنابی مامۆستا پەیامێکی بە ئێمەدا بۆ سەرجەم مامۆستایانی خۆشەویست نارد.

بە ئومێدی لەش ساغی و تەمەن درێژی و تەندروستی زیاتر بۆ جەنابی مامۆستا و سەرجەم هاوپیشەکانمان کە خۆمان و نەوەی ئێستا بەقەرزاری پەروەردەو فێرکردنەکانی ئەوان ئەزانین...


bottom of page