یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە بۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنەوە بڵاوکراوەیەکی بڵاوکردەوە
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بە بۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنەوە، بڵاوکراوەیەکی ئاراستەی کۆمەڵگەی پەروەردە و فێرکردن، مامۆستایان، قوتابیان و خوێندکاران کرد.
لە بڵاوکراوەکەدا، یەکێتی مامۆستایان پیرۆزبایی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە مامۆستایان، قوتابیان، خوێندکاران و دایک و باوکان کردووە و هیوای ساڵێکی سەرکەوتوو و پڕ لە ئارامی و دەستکەوتی پەروەردەیی خواستووە.
هەروەها جەختی لەسەر گرنگیی پەروەردە و فێرکردن، پاراستنی ماف و ڕێزی مامۆستا، دابینکردنی ژینگەیەکی شیاوی خوێندن و فێرکردن و باشترکردنی بارودۆخی قوتابخانەکان کردووەتەوە.
لە بڵاوکراوەکەدا، یەکێتی مامۆستایانی کوردستان داوای لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بە جددی کار بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی کەرتی پەروەردە بکەن، بە تایبەتی کێشەی مووچە و مافە داراییەکانی مامۆستایان، پلەبەرزکردنەوە، دابینکردنی پێداویستییەکانی قوتابخانەکان و پاراستنی شکۆ و پێگەی مامۆستا.
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە کۆتایی بڵاوکراوەکەدا دووپاتی کردووەتەوە کە بەردەوام دەبێت لە داکۆکیکردن لە ماف و داواکارییە ڕەواکانی مامۆستایان و بەرژەوەندیی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن، و هیوای ساڵێکی خوێندنی سەرکەوتوو بۆ هەموو لایەک خواستووە.
_edited.png)



Comments