top of page

مەغریب.. دوو نوێنەری یەکێتی مامۆستایان بەشداری كۆنفرانسێكی تایبەت بەرۆڵی ئافرەتان لەسەندیكاكان دەكەن

  • Writer: یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
    یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
  • Sep 25, 2025
  • 1 min read

لە دارالبەیزا لەمەغریب لە ماوەی ٢٥-٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ کۆنفرانسێكی تایبەت بە رۆڵی ئافرەتانی سەندیکایی و گۆڕانکاریەکان بەرێوەدەچێت كە تیایدا دوو نوێنەری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەشدارن. شاندی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان پێكهاتووە لە بەرێزان خاتوو (حەسیبە مستەفا جەمیل) ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت ، و خاتوو (ئەمەل سەیف الدین نووری) ئەندامی لقی کەرکووکی یەكێتی مامۆستایان، هەردووبەرێزان نوێنەرایەتی دەنگی ئافرەتی كورد لەبواری پەروەردە لەم کۆنفرانسە گرنگە دەكەن.

ئەم کۆنفرانسە، کە لەلایەن یەکێتی سەندیکای عەرەبی بە پشتگیری دامەزراوەی فریدریش ئێبرت و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە بەرێوەدەچێت، كە تیایدا تیشك دەخرێتە سەر ڕۆڵی بەرەوپێشچووی ئافرەتان و ژنان لە سەرکردایەتی سەندیکاكاندا و ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕوویان دەبنەوە. هەروەها باس لە رۆڵ و پێگەی ئافرەتان و ژنانی عەرەب و سەركردایەتیكردنیان لە كاری سەندیكایی و رێكخراوەییدا دەكرێت. جگە لەمەش باس لە ئاستەنگ و ئالنگارییەكان دەكرێت بۆ رێكخستنی كاری رێكخراوەیی و بەهێزتركردن و پاراستنی مافەكانی ئافرەتان و ژنان لەم كۆنفرانسەدا.

نوێنەرانی یەكێتی مامۆستایان لەم كۆنفرانسە جگە لە بەشداریكردنێكی كارا هەروەها ئالوگۆری پەیوەندی نێوان رێكخراوە عەرەبییەكان و رێكخراوی یەكێتی مامۆستایان دەكەن و ئەزموونی ئافرەت و ژنانی كوردستان بەتایبەت لەبواری پەروەردە دەخەنەڕوو.


Comments


bottom of page