top of page

پیرۆزبای لقی سلێمانی بەبۆنەی (٦١)ەمین ساڵیادی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان.

لەیادی ٦١ساڵی دامەزراندی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە بارەگای کاتی لق. بەیانامەی پیرۆزیایی و داواکاریەکانمان خوێندەوە بە ئامادەبوونی کەناڵەکانی راگەیاندن کە لە. پیرۆزکردنی یادەکە وهەشت خال وەک داواکاری ئاراستەی رای گشتی کراو کە سەرجەم خاڵەکان بۆ باش کردنی گوزەرانی مامۆستایان و پێش خستنی خوێندن لەهەردوو سێکتەری پەروەردە و خوێندنی باڵا بوو دواتر پێشوازیمان لە میوانەکان کرد بەیاوەری جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان م عەتا و ست نەورۆز ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت کە هەریەک لە بەرێزان کاک جوتیار نوری ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی رێکخراوەکان و م جلال و وەفدی یاوەریان و بەرێزان لە مەکتەبی سیاسی یەکگرتوی ئیسلامی و وەفدی یاوەریان و م نجم الدین. راوێژکاری وەزارەتی پەروەردەو بەرێزان بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی و بەرێوەبەری پەروەردەی رۆژئاواو بەرێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات و بەرێوەبەری پەروەردەی شارباژێر وەفدی یاوەری و بەرێوەبەری پەروەردەی دوکان و سەرۆک و ئەندامانی بزاڤی ئاشتی و سەرپەرشتیاری یەکەمی پەروەردەی شارباژێر و ژمارەیەک لە مامۆستایان دواتر وێرای پیرۆز کردن گفتوگۆیەکی چر کرا لەسەر پرۆسەی خوێندن گوزەرانی مامۆستایان هەروەها مژدەی دروست کردنی شاری مامۆستایانی دوو لە رۆژئاوا درا بۆمامۆستایان

خاڵەکانی بەیانامەکە

١- پێدانەوە و دیاری کردنی قەرزەکانی مووچە لە پاشکەوت و لێبرین و هەڵپەسێراوەکان وە بەنوسراو ئاراستەی ناوەندەکانی خوێندن بکرێت تا مامۆستایان بزانن چەند پارەیان لای حکومەتە

٢- کار کردنەوە بە پلە بەرزکردنەوە کە مافێکی یاساییە و وەدیاری کردنی بری قەرزی ترفیع لای حکومەت تا کۆتایی ٢٠٢٣ بەلانی کەمەوە قیستێک بدرێتەوە بە مامۆستایان

٣- دامەزراندی وانەبێژان کە مافی ئاسایی خۆیانە

٤- دابین کردنی بوجە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵاو پەروەردە وە دابین کردنی پێداویستیەکانی خوێندن

٥- دروست کردنی بینای خوێندن کەوەک دەزانرێت هەڵئاوسان هەیە لە ناوەندەکانی خوێندن لە ئاستی پەروەردەی رۆژئاواو رۆژ هەلات ٢٤٠ ناوەندی دوو دەوامیمان هەیە و ٤٩ ناوەندی خوێندنی میوانمان هەیە و ٤ ناوەند لە رووخاندایە و ٩ ناوەندی ٣ دەوامیمان

هەیە

٦- هەر ٣٠ رۆژ جارێک مووچە بدرێت بێ دواکەوتن

کۆتا خاڵ تاسەرەتای دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن جێ بەجئ نەکرێن هەڵوێستی وەردەگرین وکۆی رێکارە مەدەنی و رێکخراوەیی دەگرینە بەر


17 views0 comments
bottom of page