top of page

پەیامی پیرۆزبایی

  • 11 hours ago
  • 1 min read

بەبۆنەی 64هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، یەکێتیی مامۆستایانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نامەیەکی پیرۆزبایی و هاوسۆزی ئاراستەی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کرد.

لە ناو نامەکەدا، سوپاس و پێزانینیان بۆ ڕۆڵی پەروەردەیی و نیشتمانی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لە خزمەتکردنی مامۆستایان و پێشخستنی پرۆسەی پەروەردەدا دەربڕی، و ئاماژەیان بەوەدا کە ئەم ساڵیادە قۆناغێکی گرنگ لە مێژووی خەباتی پەروەردەیی لە کوردستاندا نوێنەرایەتی دەکات.

هەروەها لە نامەکەدا جەخت لەسەر گرنگی پاراستن و پێشخستنی زمانی کوردی وەک زمانی زانست، چاند و ناسنامە کراوەتەوە، و ئاماژە بە تێکۆشانی هاوبەش بۆ دامەزراندنی مافی فێربوون بە زمانی دایک دراوە.

لە کۆتایی نامەکەدا، یەکێتیی مامۆستایانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دووبارە پشتگیری و هاوکاریی خۆی بۆ پەیوەندییە برایەتییەکان لەنێوان دامەزراوە پەروەردەییەکان پشتڕاست کردەوە و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوام بۆ یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان و ئارامی و سەرفرازی بۆ گەلانی کوردستان خواست.


Comments


bottom of page