پەیامی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان و سەندیكای مامۆستایانی عێراق بەبۆنەی جەژنی رەمەزان
- یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
- Mar 30
- 1 min read
بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز سەندیكای مامۆستایانی عێراق پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی یەكێتی مامۆستایان دەكات و هەردوولا جەخت لەسەر پەیوەندی نێوان هەردوو رێكخراوەكە و خزمەت بە پرۆسەی پەروەردە و مامۆستایان دەكەنەوە.
لەنامەی یەکەمدا، عودەی حاتم حوسێن ئەلعیساوی، نەقیبی مامۆستایانی عێراق، بە ناوی خۆی و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندیی سەندیكای مامۆستایانی عێراق، جوانترین پیرۆزبایی پێشکەشی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان دەكات. لەلایەن خۆشییەوە مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان سوپاس و پیرۆزبایی ئاراستەی سەندیكای مامۆستایانی عێراقی کردووە و ڕایگەیاند کە "ئەم دەستپێشخەرییە گرنگە قووڵایی پەیوەندی برایەتی نێوان ڕێکخراوە پیشەییەکەمان و هەموو خەڵکی عێراق دەردەخات، و جەخت دەکاتەوە لەسەر یەکگرتوویی ئامانج و چارەنووسی هاوبەش لە پێناو خزمەتکردنی ڕەوتی پەروەردە و فێرکاری.."
لەهەردوو نامەكەی یەكێتی مامۆستایان و سەندیكای مامۆستایان هەردوولا ئاواتەخوازی بەردەوامبوونی سەرکەوتن و هاوکاری زیاترن لە نێوانیاندا.
جێگەی باسە لەئێستادا پەیوەندی نێوان یەكێتی مامۆستایانی كوردستان و سەندیكای مامۆستایانی عێراق لەئاستێكی باشدایەو بەردەوام هاوكارو یارمەتیدەری یەكترن بۆ پرسە پەروەردەییەكان و خزمەتكردن بەچین و توێژی مامۆستایان.
Comments