top of page

پەیامی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزان

  • Writer: یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
    یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
  • Mar 29
  • 1 min read

بە بۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزان پیرۆز، جوانترین پیرۆزبایی و خۆشترین هیوا پێشكەش بە سەرجەم مامۆستایان و خەڵكی كوردستان و موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین.

هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و بەختەوەری بۆ هەموو لایەك و بتوانین پێكەوە بەرەو داهاتوویەكی گەشتر هەنگاو بنێین. هەروەها خوازیارین ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ ده‌ستپێكێك بۆ كۆتایی هاتن به‌ نەهامەتییەكان و گەڕانەوەی سەقامگیری و ئاشتەوایی و پێکەوەژیان..

لەو بۆنە پیرۆزەدا ئومێدی ئەوە دەخوازین خودای گەورە رۆژوو و عیبادەتی هەموو موسڵمانانی قبووڵ كردبێت و ئەو جەژنە ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی بۆ هەموولایەك.

جەژنتان پیرۆز و نزا و ڕۆژووەكانتان قبووڵ بێت.


مەکتەبی سکرتاریەت

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان

٢٩-٣-٢٠٢٥


Comments


bottom of page