top of page

یەكێتی مامۆستایان بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردییەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە تیایدا وێرای پیرۆزبایی لەخەڵكی كوردستان جەخت لەسەر سەقامگیری سیاسی و ئابووری دەكاتەوە.

بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی تازەی كوردی پیرۆزبایی لە گشت خەڵكی كوردستان بەهەموو پێكهاتەكانەوە دەكەین، و پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و مامۆستایانی خۆراگر دەكەین. نەورۆز بۆ گەلی كوردستان هەڵگری پەیامی نوێبوونەوە و ئازادییە، نیشانەی قبووڵ نەكردنی زوڵم و ستەمە، هیوادارین ئەم یادە ببێتە كۆتایی هێنان بەناكۆكییە ناوخۆییەكان و سەقامگیری سیاسی و ئابووری.

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان هەمیشە جەخت لەسەر تەبایی و ئاشتی نێوان لایەنەكان دەكاتەوە بۆ تێپەراندنی ئەم قۆناغە هەستیارە، دەخوازێت هەموولایەنەكان لەسەر پرسە هەنووكەییەكان یەكگرتوو و تەبا بن.

دووبارە نەورۆزتان پیرۆز بێت و هیوای شادی و بەختەوەری بۆ هەموولایەك دەخوازین.

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان

مەكتەبی سكرتاریەت

٢٠-٣-٢٠٢٤


bottom of page