top of page

پەروەردەی بنەسڵاوە پێشانگایەكی هونەری بۆ مامۆستایان كردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە رێكەوتی ٢٣-٤-٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی مامۆستا (لوقمان سعید صدیق) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و مامۆستا (ئەحمەد گەرمیانی) سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و مامۆستا (سابیر حەمەد کانەبی) بەڕێوەبەری پەروەردەی بنەسڵاوە و ژمارەیەك لەسەرپەرشتیاران و مامۆستایان و میوانان، پێشانگای ساڵانەی مامۆستایانی هونەری و شێوەکاری سنووری پەروەردەی بنەسڵاوە کرایەوە.

ئەم پێشانگایە لەلایەن بەشی چالاکی و هونەری پەروەردەی بنەسڵاوە رێکخرابوو، تیایدا (٥٥) مامۆستای هونەری و شێوەکاری کە هەریەک بە تابلۆیەک یان زیاتر بەشداری پێشانگاکەیان کردبوو. تابلۆکان هەمەجۆر و کاری دەستی و هونەریانەی جوانی تێدا بەدی دەکرا و بووە جێگەی سەرنجی ئامادەبووان .



+4


bottom of page