top of page

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و نەخۆشخانەی cmc ئۆفەرێکی تایبەت بە مامۆستایانیان راگەیاند.

رۆژی (۲۰۱۷/۹/۲۸) لە نەخۆشخانەی CMC تایبەت لە شاری هەولێر، یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و نەخۆشخانەی ناوبراو ئۆفەرێکی تایبەت بە مامۆستایانیان راگەیاند کە لە بچوکترین چارەسەر تا دەگاتە گەورەترین چارەسەر، بە رێککەوتنی هەردوولا.

مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان تایبە بە ماڵپەڕی لاپەڕەی راگەیاند: ئەم ئۆفەرە تایبەتە بە مامۆستایانی کوردستان و دەتوانن سودمەند بن لە هەموو خزمەتگوزاریەکانی نەخۆشخانەکە بە داشکانێکی تایبەت بە رێژەی %30 تا %70 لە بەشە جیاوازەکاندا.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا مامۆستا ئەحمەد گوتی: سەرجەم ئەندامانی یەکێتی مامۆستایان دەگرێتەوە لە زاخۆ تا خانەقین و هەروەها مامۆستایانی باخچەی ساوایان تا دەگاتە مامۆستایانی زانکۆ بە خوێندنی ئەهلیه‌وه‌ و تەنسیقێکی باش لە نێوان ئێمە و نەخۆشخانەكه‌ هەیە و مامۆستایان دەتوانن بە ناسنامەی یەکێتی مامۆستایان خۆیان و خێزانەکانیان سەردانی نەخۆشخانە بکەن و سود لەو داشکاندنە وەربگرن.

مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی زیاتر گوتی: داشکانی بەشی دەرمانخانە بە رێژەی %15 یە لە نەخۆشخانەکەدا.



bottom of page