top of page

شاندێكی یەكێتی مامۆستایان سەردانی دەڤەری گەرمیان دەكات

بارەگایەك بۆ یەكێتی مامۆستایان لە كەلار دروستدەكرێت

رۆژی یەكشەممە بەرواری ١٧-٩-٢٠٢٣، شاندێكی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان سەردانی دەڤەری گەرمیانیانكردو لەنزیكەوە رەوشی پەروەردە و خوێندنیان لەم دەڤەرە بەسەركردەوە.

شاندی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەسەرۆكایەتی مامۆستا (عەبدولواحید محەمەد) سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەوەكالەت و مامۆستا (عەتا ئەحمەد رەمەزان) جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان و ژمارەیەك لەئەندامانی سكرتاریەت، سەردانی دەڤەریگەرمیانیان كرد. سەرەتا سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان-یان كردو لەلایەن بەرێز مامۆستا (دارا ئەحمەد سەمین) بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان بەگەرمی پێشوازیان لێكراو لەدیدارێكدا باس لە رەوشی خوێندن و كاریگەری دواكەوتنی مووچە وهەروەها كێشە و گرفتەكانی پەروەردە و داواكاری وانەبێژان لەدەڤەری گەرمیان كرا.

دواتر شاندی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان سەردانی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلاریان كردو لە دیدارێكدا لەگەڵ بەرێزان مامۆستا(عەدالەت لەتیف) بەرێوەبەری پەروەردەی كەلارو مامۆستا (خەلیل) سەرپەرشتیاری یەكەمیی پەروەردەیی و ژمارەیەك لە سەرپەرشتیارانكۆبوونەوەو لەدیدارێكدا شاندی یەكێتی مامۆستایان سوپاسی مامۆستا (عەدالەت لەتیف) بەرێوەبەری پەروەردەی كەلاریان كرد بۆدابینكردنی پارچە زەوییەك بۆ دروستكردنی بارەگای یەكێتی مامۆستایان لەم دەڤەرە.

دواتر شاندی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان كە پێكهاتبوو لە سەرۆك و جێگری سەرۆك و هەردوو ستاڤی سكرتاریەت و لقی گەرمیانسەردانی مەڵبەندی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد، لەلایەن خۆیانەوە مەڵبەندی یەكگرتووی ئیسلامی پشتگیری و پشتیوانی خۆیانبۆ مامۆستایان دەربڕی و هەروەها داواكاربوون كە یەكێتی مامۆستایان بەردەوام بێت لە داكۆكیكردن لە مافەكانی مامۆستایان و گەیاندنیزانست و زانیاری سەردەمیانە بەچین و توێژی مامۆستایان.

دواتر شاندی یەكێتی مامۆستایان سەردانی مەڵبەندی ١١ی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیان كردو تاوتوێ رەوشی ناوچەكە بەتایبەتلەبواری پەروەردە وخوێندن كرا.

لەهەمان رۆژ شاندی یەكێتی مامۆستایان سەردانی لقی ٢٢ی گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كردو لە نزیكەوە چاویان كەوتبە بەرپرسی لق و ژمارەیەك لە ئەندامانی لق و باسیان لە رەوشی پەروەردە لەسنووری گەرمیان كرد.

لەكۆتاییدا شاندی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان سەردانی شاری مامۆستایانی كرد لە كەلار و لەنزیكەوە سەردانێكی مەیدانیشارەكەیان كرد كەوا بڕیارە لەسەرەتای ساڵی نوێ وەجبەیەكی دیكەی یەكەكان بدرێتە مامۆستایان.


Commentaires


bottom of page