شاندی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کۆمەڵێک کار و چالاکی لە دەڤەری بادینان ئەنجام دەدات
- 3 days ago
- 2 min read
ئەمڕۆ، سێشەممە، ڕێکەوتی ٢٨ی تەمموزی ٢٠٢٦، شاندێکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، مەکتەبی سکرتاریەت و لقی دهۆکی یەکێتی مامۆستایان، سەردانی لقی بیستی شێخانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد. شاندەکە لەلایەن بەڕێز ساڵح حەیدەر، بەرپرسی لق و ئەندامانی کارگێڕی لق، بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا. هەردوو لایەن گفتوگۆیان لەسەر ژمارەیەک بابەتی هاوبەش کرد و جەختیان لەسەر پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوو لایەن کردەوە. لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، باس لە هەنگاوەکانی دامەزراندنی بارەگایەکی یەکێتی مامۆستایان لە سنووری قەزای شێخان کرا و هەموو لایەنەکان پشتگیرییان لەو هەنگاوە دەربڕی.
هەروەها، ڕێکەوتی ٢٨ی٧ی٢٠٢٦، شاندێکی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بە هاوبەشی لقی دهۆک، سەردانی مەڵبەندی (٤)ی دهۆکیان کرد. شاندەکە لەلایەن بەڕێز دیوالی ڕەمەزان، بەرپرسی مەڵبەند، لەگەڵ جێگری بەرپرس و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، بە گەرمی پێشوازی لێ کرا. گفتوگۆ لەسەر ژمارەیەک بابەتی پەروەردەیی کرا و گرنگی ڕۆڵی مامۆستایان لە پەرەپێدانی پرۆسەی پەروەردە خرایە ڕوو، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر بەهێزکردنی هەماهەنگی و پاراستن و داکۆکیکردن لە ماف و بەرژەوەندییەکانیان.
لە هەمان ڕۆژدا، شاندێکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، مەکتەبی سکرتاریەت، بە یاوەری لقی دهۆک، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دهۆکیان کرد، کە لەلایەن بەڕێز سەگڤان حەسەن عەلی، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی دهۆک بە وەکالەت، بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی پەروەردە و کێشە و پێداویستییەکانی مامۆستایان و چۆنیەتی بەهێزکردنی هاوکاری کرا، و هەردوو لا جەختیان لەسەر گرنگی درێژەدان بە هاوکاری و هەماهەنگی کردەوە.
هەروەها سەردانی کردنی ، شاندێکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە یاوەری سەرۆکی لقی دهۆک، سەردانی لقی زاخۆی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانیان کرد، بۆ پتەوکردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوو لق و دانانی بەرنامەیەکی هاوبەش بۆ چالاکییە داهاتووەکان، هاوکات لەگەڵ پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی کارەکانی لقی زاخۆ. لە پەراوێزی ئەم سەردانەدا، کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی زاخۆ بەڕێوەچوو، کە تیایدا هەموو لایەنەکان جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی هاوکاری و هاوتەریبی کردەوە.
لە کۆتاییدا، شاندێکی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بە هاوبەشی لقی دهۆک، سەردانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شێخان و تلکێفی کرد، بە مەبەستی پیرۆزبایی لە دەستبەکاربوونی مامۆستا فەرهاد وەک بەڕێوەبەری پەروەردەی شێخان و مامۆستا زوهێر بیبو وەک بەڕێوەبەری پەروەردەی تلکێف. لەدیدارەکاندا گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵێک بابەتی گرنگی پەروەردەیی و ژیان و گوزەرانی مامۆستایان و باشترکردنی هاوکاری نێوان یەکێتی مامۆستایان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە کرا.
_edited.png)

























Comments