top of page

هه‌ولێر.. به‌رێوه‌چوونی وۆركشۆپێك له‌باره‌ی منداڵانی ئۆتیزم

رۆژی دوو شەممە رێكه‌وتی 12-2-2024 وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە ژێر چاودێریی خاتوو (کوێستان محەمەد) وەزیری کارو کاروباری کومەڵایەتی بە هاوکاری ڕێکخراوی یونیسێف بە ئامادەبوونی خاتوو زەکیە سەید ساڵح بریکاری وەزارەت، وۆرکشۆپی دوو رۆژە گەشەکردنی پێشوەختی منداڵان و بەتایبەت منداڵانی شەبەنگی ئۆتیزم لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.

ئه‌م وۆركشۆپه‌ بە ناونیشانی (منداڵانی شەبەنگی ئۆتیزم گرفت و ڕێگا چارەکان) بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و جگه‌ له‌ نوێنەری وەزارەتەکانی تەندروستی، پەروەردە، ڕۆشنبیری، خوێندنی باڵا، دەستەی مافی مرۆڤ، هه‌روه‌ها مامۆستا ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی وه‌كو سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به‌شدار بوو له‌م وۆركشۆپه‌‌ .


Comments


bottom of page