یادی رۆژی مامۆستایان بەرزراگیرا
- یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
- Oct 6, 2024
- 1 min read
Updated: Mar 25
ئەمڕۆ یەكشەممە رێكەوتی ٦-١٠-٢٠٢٤ لە ئامادەیی رزگاری كوڕان لە هەولێر بەئامادەبوونی مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رۆژی مامۆستایان بەرز نرخێندرا.
بەم بۆنەیەوە سەرەتا وتارێك لەلایەن بەرێوەبەری ئامادەیی رزگاری پێشكەش كراو دواتر مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی وتارێكی پێشكەش كرد بەبۆنەی رۆژی مامۆستایان و باسی لە گرنگی رۆڵی مامۆستایان كرد لە سەرخستنی پرۆسەی پەروەردە و پێگەیاندنی نەوەكان و هەروەها باسی لە خۆراگری مامۆستایان كرد و راشیگەیاند كە رێزگرتن لە مامۆستایان باشترین وەفایە بۆ ئەم پیشە پیرۆزە.
جێگەی باسە رۆژی ٥-١٠ی هەموو ساڵ بەرۆژی جیهانی مامۆستایان دەستنیشان كراوە هەروەها رۆژی ٦-١٠ی هەموو ساڵێكیش بەرۆژی مامۆستایانی كوردستان دیاریكراوە.
Comments