64 ساڵ تێدەپەرێت بەسەر یادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
- May 14
- 1 min read
ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی 14-5-2026 لە ژمارەیەک شارو شارۆچکەی کوردستان، مەراسیمی تایبەت بەبۆنەی 64 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایان بەڕێوەچوو.
لەشاری هەولێر مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایان بەهەماهەنگی کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی ساڵیادی دامەزاندنی یەکێتی مامۆستایان بەرز ڕاگیرا کە تیایدا ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومی و حیزبی و میوانان ئامادەی مەراسیمەکە بوون.
بەم بۆنەیەوە، مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆکی ی.م.ک وتارێکی پێشکەش کردو تیایدا باسی لە ڕۆڵی یەکێتی مامۆستایان کرد لەرابردوو و ئێستاکەو داوای لەهەردوو حکومەتی ئیتیحادی و هەرێم کرد کە گرنگی زیاتر بەکەرتی پەروەردەو مامۆستایان بدەن.
لەهەمان کاتدا پێشانگایەکی شێوەکاری لەلایەن مامۆستا دونیا سەباح کرایەوەو دواتر فیستڤاڵی کەلتووری لەلایەن قوتابیانی کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی بەرێوەچوو.
هەر بەبۆنەی 64 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایان لە هەندێ شارو شارۆچکە ئەم یادە بەرز ڕاگیراو وابڕیارە ڕۆژی هەینی و یەکشەممە لەژمارەیەک لق و کەرتەکانی یەکێتی مامۆستایان مەراسیمی تایبەت بەم یادە بەرێوەبچێت.
شایەنی باسە یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە ڕۆژی 15ی ئایاری 1962 لەشاری سلێمانی لە گەڕەكی گۆیژە لەماڵی خوالێخۆشبوو مامۆستا (كامیل بەسیر) كۆنگرەی یەكەمی مامۆستایانی كوردستان گرێدرا و تا ئێستاش کاروانی کارو خەباتی یەکێتی مامۆستایان بەردەوامە.
_edited.png)

























































Comments