top of page

بەرز راگرتنی یادی كارەساتی ئەنفال

رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ١٤-٤-٢٠٢٤ لەشاری هەولێر بە ئامادەبوونی مامۆستا (ئەحمەد گەرمیانی) سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان و مامۆستا (دلێر عەبدوڵڵا) بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر و مامۆستا (صلاح مزوری) سەرپەرشتیاری یەکەم و مامۆستا (وریا حەسەن) لێپرسراوی ئەزموونەکان و مامۆستا (کاوە عەبدوڵلا) لێپرسراوی چالاکی قوتابخانەکان و بەڕێوەبەر و ستافی مامۆستایانی قوتابخانەی هیوای بنەرەتی ساتێك وه‌ستان به‌بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له‌گیانی پاكی قوربانیانی تاوانی جینۆسایدی ئه‌نفال .

جێگەی باسە لە ھەرێمی كوردستان ھەموو ساڵێك بۆ ماوەی یەك خولەك و ٨ چركە ماتەمینی لە سەعات ٩ی رۆژی ١٤ی چوار دەستپێدەكات كە یەك خولەك بۆ یادی ئەنفالكردنی ١٨٢ ھەزار كەس و ھەروەھا ٨ چركەكەش بۆ ئەو ھەشت قۆناغەیە كە ئەنفال كراون.


bottom of page