top of page

بەسەرکردنەوەی قەڵای مێژوویی هەولێر

  • Writer: یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
    یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
  • Sep 25, 2025
  • 1 min read

ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٥-٩-٢٠٢٥ بەڕێز تۆنی دیڤاین، جێگری سەرۆکی دەزگای ئاشتی جیهانی سەردانێکی فەرمی بۆ قەڵای مێژوویی هەولێر کرد.

سەردانەکە بە ئامادەبوونی مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، و خاتوو لاولاو دزەیی، ئەندامی لقی هەولێری یەکێتی مامۆستایان ئەنجامدرا.

لەم سەردانەدا، بەڕێز فەڵاح حەسەن، بەڕێوەبەری نوێکردنەوەی قەڵا، پێشوازی لە میوانە بەڕێزەکان و ئامادەبووان کرد و وردەکاری تەواوی سەبارەت بە قەڵاکەی پێشکەش کرد.

لە کاتی گەشتکردن بە ناوچە مێژوویی و شوێنە دیرۆکییەکانی قەڵادا، بەڕێز حەسەن باسی گرنگترین قۆناغە مێژوویی و کلتوورییەکانی ئەم شوێنە دێرینە کرد، کە بە یەکێک لە کۆنترین شارە نیشتەجێبووەکانی جیهان دادەنرێت.

ئەم سەردانە لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پەیوەندییە کلتووری و مێژوویی و ناساندنی میراتی مرۆیی کوردستان بە جیهاندا دێت.


Comments


bottom of page