top of page

دوو نوێنەری كورد بەشداری لە پرۆگرامی "گۆڕانکاری لە پەروەردە" لە فیلیپین دەکەن

  • Writer: یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
    یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
  • Sep 20, 2025
  • 1 min read

دوو نوێنەری كورد بەناوی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەشداریان لە پرۆگرامی نێودەوڵەتی *"گۆڕانکاری لە پەروەردە" (Transforming Education)* لە وڵاتی فیلیپین دەكەن.

بە نوێنەرایەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، خاتوو بینا جلال شێخ یونس و دکتۆر وەلا غازی دەزیی بەشداریان لەم ڕاهێنانە کردووە کە لەسەر داواکاری دامەزراوەی ڕێکخراوی ئاشتی جیهانی (Global Peace Foundation - GPF)** ئەنجامدراوە.

ئەم پرۆگرامە کە زیاتر لە دە ساڵە لە فیلیپین بە سەرکەوتوویی جێبەجێ دەکرێت، بۆ سێ هەرێمی جیاواز دابەش کراوە. بەرنامەکە چەندین بەشی گرنگی لەخۆ دەگرێت لەوانە: پەروەردەکردن كە زیاتر لە زانین و زانیاری لەخۆگرتووە، هەروەها نەخشەی بنەڕەتی لەبواری پەروەردە.

لەكۆتاییدا نوێنەرانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان خەڵاتی تایبەتیان پێبەخشرا، كە زیاتر لە ٩٠ بەڕێوەبەر و بەرپرس و سەرکردەی پەروەردەیی بەشدار ببوون لەم پرۆگرامە.


Comments


bottom of page