top of page

‎رێكخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە، دوای زنجیرەیەك چاڵاكی كۆتایهێنا بە سەردان و كۆبوونەوەكان

ڕێکخراوی پەروەردەی عەرەبی کۆتایی بە حەوتەمین کۆبوونەوەی دەستەی ئەمینداران هێنا، کە لە ماوەی دوو ڕۆژدا لە شاری هەولێریپایتەختی هەرێمی کوردستان بە میوانداری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و بە سەرۆکایەتی بەڕێز جەمال ئەلحسامی سەرۆکیڕێکخراوەکە بەڕێوەچوو.

لەكۆتایی حەوتەمین كۆبوونەوەی خۆی، باس لە پێشهاتەکانی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەکە لە کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی، و چالاککردنیگۆڤاری وەرزی ڕێکخراوەکە کرا، کە گوزارشت لە چالاکیی و دەستکەوتەکانی سەندیکاکان دەکات، هەروەها بڕیاردرا بەیاننامەیەکی پاڵپشتیهاودەنگی ئاراستەیان بکرێت، و چۆنیەتی هاوکاریکردن لەگەڵ ئەکادیمیای ڕاهێنانی سەر بە کۆمەڵەی مامۆستایان لە کوێت بۆ پەرەپێدانیدیدگایەک و ئەنجامدانی وۆرک شۆپی ڕاهێنان بۆ مامۆستایانی عەرەب، هەروەها بانگەواز بۆ حکومەتی عێراق بکرێت کە مووچەیمامۆستایانی هەرێمی کوردستان کە ماوەی دوو مانگە ڕاگیراوە بدرێت.

هەر لەمیانەی چالاكییەكاندا، سەردانی کونسوڵخانەی فەلەستین كراو لەگەڵ کونسوڵی فەلەستین بەڕێز نەزمی ئەلحەزووری كۆبوونەوە، کەتێیدا بانگەوازێک (بۆ فەلەستین) بە ئامادەبوونی کونسوڵ واژۆکرا. هەروەها گفتوگۆ لەسەر رەوشی فەلەستین و لوبنان تاوتوێ كرا.

هەروەها شاندی رێكخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە سەردانی بارەگای سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانیان کردو لەلایەن مامۆستا(ئەحمەد گەرمیانی) سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان و بەڕێزان (م.عەبدولواحید محمد حاجی و مامۆستا عەتا ئەحمەد رەمەزان) جێگرانیسەرۆکی یەکێتی و ئەندامانی سكرتاریەت کۆبووەوە، هەروەها شاندەکە چەندین سەردان و کۆبونەوەی لەگەڵ دامەزراوە حکومی وپەروەردەییە تایبەتەکان ئەنجامدا، هەروەك سەردانی ئامادەیی زەهرای كچان و ناوەندی بەهرەو قوتابخانەی ئیشقی نێودەوڵەتی و فێربوونیشێوازە مۆدێرنەکانی وانەوتنەوە و چۆنیەتی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەردەمیانە لە وانەوتنەوە.

هەروەها ئەمینداریەتی گشتی رێكخراو سەردانی زانکۆی سەلاحەدینی حكومی کرد لەشاری هەولێر و لە لایەن د.کامەران سەرۆکی زانکۆکەو جێگرانی سەرۆك پێشوازی لێكرا و زانیاری لە بارەی مێژووی زانکۆ و کۆلێژەکان و پسپۆڕییەکان و ئەو دەستكەوتانەی زانكۆكەبەدەستیهێناوە خرایەروو.

پاشان شاندەکە سەردانی زانکۆی جیهان-ناحكومی کرد و لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ کۆبووەوە و لەنزیكەوەئاشنابوون بە بەشەکان و پسپۆڕییەکان و پەیوەندییەکانی زانکۆ بە ناوەندی پەروەردەییە جیهانییەكان.

هەروەها شاندەكە سەردانی مۆزەخانەی پەروەردەی لە هەولێر كرد سەرسورمانی خۆیان دەربڕی دەربارەی بیرۆكەی ئەم مۆزەخانەیەولەهەمان كاتدا سەردانی یانەی مامۆستایانی خانەنشینیان كرد.

دواتر شاندی ڕێکخراوەکە سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵایان کرد و لەگەڵ بریكاری وەزارەت و پڕۆفیسۆر د.عەبدولفەتاح ودەستەیراوێژكاران و ژمارەیەك لە بەرێوەبەرە گشتییەكان كۆبوونەوە و باس لە رۆڵی وەزارەتی ناوبراو كرا لە پێشخستنی زانكۆو پەیمانگا و هەروەهاچۆنیەتی پێشخستن و گەشەپێدان لە سیستەمی پەروەردە و خوێندنی باڵاو باشترکردنی کوالێتی خوێندن و بەکارهێنانی کارامەییپەروەردەیی، و سیاسەتی چاکسازی لە خوێندنی باڵا و پەرەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان و ئەو ئالنگارییانەی ڕووبەڕووی خوێندنی باڵادەبنەوە.

لەهەمان رۆژدا شاندەکە سەردانی كۆمپانیای رووناكی و ستێرلینگی بەریتانییان کرد، کە کۆمپانیایەکی پەروەردەیی ئەکادیمییە و ٢٧قوتابخانەی لە سەرانسەری ناوچەی کوردستان لەخۆدەگرێت و زانکۆیەکی تێدایە. هەروەها شاندەکە سەردانی وەزارەتی پەروەردەیحكومەتی هەرێمی كوردستانیان کرد، لەوێ لەگەڵ وەزیری پەروەردە (د.ئالان حەمەسەعید) كۆبوونەوە، بەرێزیان وێرای بەخێرهاتنی شاندیڕێکخراوەکە هەروەها سوپاسی هەوڵەکانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانی کرد بۆ میوانداریکردن و رێكسختنی ئەم كۆبوونەوەیە. هەر لەمدیدارەدا وەزیری پەروەردە کورتەیەکی لەبارەی دۆخی پەروەردەیی لە کوردستان خستەڕوو هەر لە قۆناغی باخچەی منداڵانەوە تا قۆناغیناوەندی و ئامادەیی، هەروەك رایگەیاند كە وەزارەتی پەروەردە هەوڵدەدات بۆ باشترکردنی پرۆگرامی خوێندن و شێوازی وانەوتنەوە وپەرەپێدانی توانا مرۆییەکان و شێوازەکانی هەڵسەنگاندن.


bottom of page