top of page

سەردان و بەسەركردنەوە

  • Writer: یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
    یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
  • Sep 21, 2025
  • 1 min read

ئەمڕۆ یەکشەممە رێكەوتی 21-9-2025 مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەیاوەری مامۆستا هەینی قادر نوێنەری لقی هەولێری یەکێتی مامۆستایان و تەحسین فەتاح بەرپرسی کەرتی بنەسلاوەی یەكێتی مامۆستایان سەردانی یەکەی سەرپەرشتیاری بنەسلاوەیان کرد.

مەبەست لەو سەردانە گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی کردن بوو بەبۆنەی دەستبەکار بوونی سەرپەرشتیاری یەکەم مامۆستا (خورشید احمد) و یاریدەدەری سەرپەرشتیاری یەکەم مامۆستا (مەروان محمد رەشید).

هەروەها لە دیدارێكدا تیشك خرایە رەوشی پەروەردەو خوێندن لە سنووری پەروەردەی بنەسڵاوەو لە نزیكەوە سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان هیوای سەركەوتنی بۆ هەردوو بەرێزان خواست.

لەهەمان رۆژدا شاندی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان سەردانی مامۆستا (سابیر نانەکەلی) بەرێوەبەری پەروەردەی بنەسەلاوە-یان کرد. لەدانیشتنێكدا گفتوگۆكرا لەسەر ژمارەیەك پرسی پەروەردەیی لەسنوورەكەو هەروەها باس لە رەوشی خوێندن و گوزەرانی مامۆستایان كرا.


Comments


bottom of page