شاندی رێکخراوی ئاشتی جیهانی بە یاوەری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان سەردانی وەزارەتی پەروەردە دەکات
- یەكێتی مامۆستایانی كوردستان

- Sep 23, 2025
- 1 min read
هەولێر - ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٢/٩/٢٠٢٥، شاندی رێکخراوی ئاشتی جیهانی بە یاوەری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان سەردانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و لەلایەن جەنابی وەزیری پەروەردە دکتۆر ئەلان حەمە سەعیدەوە پێشوازی لێکرا.
ئەم سەردانەیە لە چوارچێوەی هاوکاری نێوان رێکخراوی ئاشتی جیهانی و یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دێت بۆ پەرەپێدانی بەرنامەکانی پەروەردەیی و بڵاوکردنەوەی کلتووری ئاشتی لە هەرێمی کوردستان.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر ئەگەری هاوکاری سێلایەنە و پشتگیری لە جێبەجێکردنی پرۆگرامەکانی رێکخراوەکە لە بواری پەروەردە و فێرکردنی ئاشتی لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بە پشتگیری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان.
جێگەی باسە رێکخراوی ئاشتی جیهانی ساڵانە پرۆگرامی گۆڕانکاری لە پەروەردە بۆ زۆرێک لە وڵاتان پێشکەش دەکات و لە بەرنامەیاندایە بۆ ماوەیەکی درێژ ئەو بەرنامانە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەن.
_edited.png)
















Comments