شاندی سکرتارییەت و لقی سلێمانی (ی.م.ک) سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیان کرد.
- یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
- Jun 21, 2023
- 1 min read
ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی٢٠٢٣/٦/٢٠ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازیان لە بەڕێزان ئەحمەد صابر سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان و عطا ئەحمەد جێگری سەرۆک و نەورۆز علی ئەندامی سکرتارییەت و مامۆستا دڵشاد مجید سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و سەنگەر فایەق جێگری لق و هێرش ڕەئوف ئەندامی لق کرد .
لەسەردانەکەیاندا لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی گفتووگۆ دەربارەی ڕەوشی پەروەردە و خوێندن و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی مامۆستایان و هەڵبژاردنی یەکێتی مامۆستایان کرا، هەروەها هەردوولا پشتگیری لە ماف و داواکاریەکانی مامۆستایان دەکەن.
Comentarii